دوایین سەرکردەی کۆمونیستی چیکۆسلۆڤاکیا کۆچی دوایی کرد

میلۆس جاکەس دوایین سەرۆکی  بەڕێوەبەرایەتی کۆمونیستی چیکۆسلۆڤاکیا کە تا ساڵی ١٩٨٩ لەسەر دەسەڵات بوو، کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ئەو زانیاریانەی سی ئێن ئێن لە پریما نیوز تی ڤی وەریگرتووە، جاکەس کە سکرتێری گشتی پارتی کۆمونیستی چەکۆسلۆڤاکیا بوو، دوێنی لە پراگی پایتەخت بەخاکسپێردرا، بەڵام باسی ئەوە نەکراوە جاکەسی ٩٧ ساڵ کەی کۆچی دوایی کردووە.

لە چیکۆسلۆڤاکیا دوای ئەوەی سیستمی سیاسی گۆڕا، دوای ساڵی ١٩٨٩ ڤاجلاو هاڤیل بووە سەرۆک کۆمار.

لەو وڵاتە لە ساڵی ١٩٩٣ پەیمانێک مۆرکرا و لە ئەنجامدا چیکۆسلۆڤاکیا بەسەر دوو وڵاتدا بە ناوەکانی کۆماری چیک و سلۆڤاکیا دابەش بوو. کۆماری چیکیش لە ساڵی ٢٠١٦ەوە ناوی چەکیای لەخۆیناوە.

ف.ق