دێنیس موكواگی له كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیدا ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی
پزیشكی كۆنگۆیی دێنیس موكواگی كه له‌گه‌ڵ نادیه مووراد ژنه‌چالاكی ئێزدی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ٢٠١٨یان وه‌رگرت، له به‌رانبه‌ر خه‌مساردی ناڕه‌زایه‌تیی پیشان دا.
پزیشكی كۆنگۆیی دێنیس موكواگی كه له‌گه‌ڵ نادیه مووراد ژنه‌چالاكی ئێزدی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ٢٠١٨یان وه‌رگرت، له به‌رانبه‌ر خه‌مساردی ناڕه‌زایه‌تیی پیشان دا.
ئه‌مڕۆ له مه‌ڕاسیمێكدا له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج كۆمیته‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ، خه‌ڵاتی ئاشتیی ساڵی ٢٠١٨ی به نادیه مووراد ژنه‌چالاكی ئێزدی و دێنیس موكواگی پزیشكی كۆنگۆیی به‌خشی. له میانه‌ی گوتاره‌كه‌یدا موكواگی گوتی، به‌رپرسی تاوانه‌كان ته‌نیا بكه‌ری تاوانه‌كان نین، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كه چاوپۆشیش ده‌كه‌ن، بكوژ و بكه‌ری ئه‌و تاوانه‌ن. ئه‌گه‌ر شه‌رێك بكرێت، پێویسته له دژی ئه‌و خه‌مساردییه بێت كه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌ڕزێنێت.
هه‌روه‌ها موكواگی به‌تووندی ڕه‌خنه‌ی له حكوومه‌تی وه‌ڵاته‌كه‌ی گرت و هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه به‌رپرسه‌كان له‌سه‌ر پشتی گه‌ل ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن. ده‌ستنیشانیشی كرد، كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی نایه‌وێت شه‌ڕی كۆنگۆ ببینێت كه تا ئێستا به‌هۆیه‌وه ٦ ملیۆن كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
دێنیس موكواگی گوتی: «من له وه‌ڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه هاتووم، به‌ڵام گه‌لانی وه‌ڵاته‌كه‌م زۆر هه‌ژارن. ملیۆنان ژن، پیاو و منداڵ له مه‌ینه‌تیدا ده‌ژین.»
s.m