دەربارەی عەفرین، دۆسیەیەک ڕادەستی سهرۆكوهزیری پێشووی ئیتاڵیا كرا
دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیركهر بۆ سەر عەفرین، دۆسیەیەک ڕادەستی ماتیئۆ رەنزی، سەرۆكوهزیری پێشووی ئیتاڵیا کرا.
دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیركهر بۆ سەر عەفرین، دۆسیەیەک ڕادەستی ماتیئۆ رەنزی، سەرۆكوهزیری پێشووی ئیتاڵیا کرا.
سەرۆكوهزیری پێشووی ئیتاڵیا، سەردانی شاری لیڤۆرنۆ-ی ئیتاڵیای کرد. عەلی جان یڵدز، هاوسەرۆکی مانگی سووری کوردستان سوودی لەو دەرفەتە وەرگرت و دۆسیەیەکی دەربارەی تاوانەکانی دهوڵهتی توركیا له عەفرین ڕادەستی رەنزی کرد.
لە دۆسیەکەدا ئاماژە بۆ ئهوه كراوه، ٥ – ٦ ساڵە بەتایبەتی لە دژی کوردانی سووریا کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدرێت و لە بەرانبەر ئەو هێرشانەشدا بەرخۆدانێكی بێ وێنە لەلایەن شەڕڤانانەوە دەکرێت.
سەرۆکوهزیری پێشووی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، ئەو ئاگاداری بارودۆخی عەفرینە و بێدەنگیی ئەورووپا-ش جێی گومانه. رەنزی وتیشی: لە ماوەیەکی نزیکدا هەموو کەس گۆڕانکارییەکان دەبینێت و هیوای سەرکەوتنی بۆ گەلی کورد خواست.
S.M