دەستبەسەرکردنی سیاسەتمەداران لە تورکیا بەردەوامە
لە تورکیا "ئۆنورهەمزەئۆغڵو، وتەبێژی کۆنگرەی دێموکراتیکی گەل- هەدەکە و فاتمە چەلەبی، پارێزەری سەرۆکی پارتیی سۆسیالیستیی بندەستان-ئەسەپە دەستبەسەر کران.
لە تورکیا "ئۆنورهەمزەئۆغڵو، وتەبێژی کۆنگرەی دێموکراتیکی گەل- هەدەکە و فاتمە چەلەبی، پارێزەری سەرۆکی پارتیی سۆسیالیستیی بندەستان-ئەسەپە دەستبەسەر کران.
بەر لەوەی ٣هەمین کۆنگرەی گشتی هەدەپە لە ٩ی شوبات/ ٢٠ی ڕێبەنداندا ببەسترێت، لە دژی ئەندامان و بەرپرسانی کۆنگرەی دێموکراتیکی گەل و پارتی دێمۆکرتیکی گەلان – هەدەپە، هەڵمەتی گرتن دەستی پێکرد. زۆر کەس گیران و ڕەوانەی دادگەکان کران.
دەستەی دادوەران، دوای لێپرسینەوە بڕیاری گرتنی بۆ هەریەک لە پڕۆفیسۆر ئۆنورهەمزە ئۆغڵو، وتەبێژی هەدەکە و فاتیمە چەڵەبی، پارێزەری سەرۆکی پارتی سۆسیالیستیی بندەستان و وتەبێژی ژنانی سۆسیالیست، دەرکرد.
دەستەی دادوەران، وتەبێژی پڵاتفۆرمی سۆسیالیست، هاوسەرۆکانی پارتی سەوز و چەپ، هاوسەرۆکی (اس کی پی )و یاریدەدەری هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە سەربەست بەردنا.