زیاتر لە ١٧٠٠ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە مانگی کانونی دووەم لە چین سەریهەڵدا، تا ئێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ١٧٠٠ کەس.

تا ئێستا لە چین زیات لە ٦٣ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ڕۆژ بە ڕۆژیش ژمارەی تووشبووان لە زیادبووندایە. جگە لە چین ڤایرۆسەکە لە ٣٠ وڵات تۆمارکراوە. ڕۆژی هەینی بۆ یەکەمجار لە کیشوەری ئەفریقا تۆمارکرا.

بە پێی وڵاتان و هەرێمەکان ڤایرۆسەکە بەم جۆرەیە:

چین

١٦٦٥ کەس گیانیان لەدەستداوە

٦٨ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون

ئاسیای پاسیفیک

ئاسیای ڕۆژهەڵات

کۆریای باشوور: ٢٨ نەخۆش

ژاپۆن: ٥٩ نەخۆش. کەسێک گیانی لەدەستداوە.

لە کەشتیەکەی یۆکۆهاما ٣٥٥ کەس گەمارۆدراوە.

تایوان: ٢٠ حاڵەت تۆمار کراوە. ڕۆژی یەکشەممە کەسێک گیانی لەدەستدا.

ئاسیای باشووری ڕۆژهەڵات

کەمبوجیا: یەک نەخۆش

مالیزیا: ٢٢ نەخۆش

فیلیپین: ٣ نەخۆش، یەکێک لە مانیلا گیانیان لەدەستدا. چینیەکی خەڵکی ووهان بوو.

سەنگاپور: ٧٥ نەخۆش

تایلەند: ٣٤ نەخۆش

ڤیەتنام ١٦ نەخۆش

ئاسیای باشوور

هیندستان: ٣ نەخۆش

نیپاڵ: یەک نەخۆش

سریلانکا: یەک نەخۆش

ئۆستوڕالیا

١٥ نەخۆش

کیشوەری ئەفریقا

کەنەدا: ٨ نەخۆش

ئەمریکا: ١٥ نەخۆش

ئەوروپا

یەکێتی ئەوروپا

ئەلمانیا: ١٦ نەخۆش

بەلجیکا: یەک نەخۆش

ئیسپانیا: ٢ نەخۆش

فینلەندا: یەک نەخۆش

فەڕەنسا: ١٢ نەخۆش، ڕپژی شەمە کەسێک گیانی لەدەستدا.

ئیتالیا: ٣ نەخۆش

سوید: یەک نەخۆش

ئیمارات

٩ نەخۆش

ڕووسیا

٢ نەخۆش، هەردووکیان لە نەخۆشخانە چوونە دەرەوە

ئەفریقا: یەک نەخۆش

ف.ق