ساڵی ٢٠١٨ ئه‌ڵمانیا به بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ چه‌كی به توركیا فرۆشتووه
ئاشكرا بوو كه ساڵی ٢٠١٨ ئه‌ڵمانیا به بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ چه‌كی به توركیا فرۆشتووه.
ئاشكرا بوو كه ساڵی ٢٠١٨ ئه‌ڵمانیا به بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ چه‌كی به توركیا فرۆشتووه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تیی ئابووریی حكوومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٨ تا مانگی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ كارگه‌كانی ئه‌ڵمانیا به بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ چه‌كیان به سوپای توركیا فرۆشتووه. له ساڵی ٢٠١٧شدا ئه‌ڵمانیا به بڕی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ چه‌كی به توركیا فرۆشتبوو.
هاوكات بازرگانیی چه‌ك له‌نێوان ئه‌ڵمانیا و سعوودیه سه‌رنج ڕاده‌كێشێت. ئاشكرابوو كه له مانگی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨ تا مانگی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨، واته له ماوه‌ی ١٠ مانگدا ئه‌ڵمانیا به بڕی ١٦٠ ملیۆن یۆرۆ چه‌كی به سعوودیه فرۆشتووه. له ساڵی ٢٠١٧شدا به بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ چه‌كی به‌و وه‌ڵاته فرۆشتبوو.
په‌رله‌مانتاری پارتیی چه‌پ سه‌ڤیم داگده‌له‌ن ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا و ڕایگه‌یاند، «له كاتێكدا سعوودیه له یه‌مه‌ن ده‌ستی به شه‌ڕ كردووه و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان تووندن، فرۆشتنی چه‌ك به‌و ٢ وه‌ڵاته جێی قبووڵ كردن نییه.»
هه‌رچه‌نده له كاتی داگیركردنی عه‌فریندا ئۆپۆزسیۆنی ئه‌ڵمانیا ناڕه‌زایه‌تی پیشان ده‌دا، به‌ڵام ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام بوو له فرۆشتنی چه‌ك به توركیا. پێشتریش حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕێككه‌وتنی فرۆشتنی تانكی لیۆپارد٢-ی به توركیا نوێكردبوویه‌وه.
s.m