سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دەست لەکاردەکێشێتەوە

دوای هەشت ساڵ لە مانەوەی لە پۆستەکەی، شینزۆ ئابی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بڕیاریدا دەست لەکاربکێشێتەوە، بەوپێیەی دۆخی تەندروستی باش نییە.

بەیانی ئەمڕۆ میدیاکانی ژاپۆن بڵاویانکردەوە، ماوەی چەند ساڵێکە ئابی بەدەست نەخۆشی هەوکردنی قۆڵۆنەوە گرفتارە، بۆئەوەی لەمپەر لەبەردەم کارەکانی حکومەتدا دروست نەبێت، بڕیاریداوە دەست لەکاربکێشێتەوە.

سەرەتای ئەم هەفتەیە میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردەوە، ئابی تەمەن ٦٥ ساڵ کە ماوەی هەشت ساڵە لە پۆستەکەیدا بەردەوامە، تووشی کۆرۆنا بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

ف.ق