سەرەک چەتەیەکى داعش لە دێرەزۆر دەستگیرکرا

سەرەک چەتەیەکى داعش بە ناوی ئەبو هاجەر شامی لەلایەن شەڕڤانانى قەسەدەوە لە دێرزۆر دەستگیرکرا.

ناوەندی راگەیاندنى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) بڵاویکردەوە، لە بەرەی باغوز لە دێرەزۆر سەرەک چەتەیەکى داعش بە ناوی ئەبو هاجەر شامی دەستگیرکرا.

ئەبو هاجەر شامی یەکێک لە سەرەک چەتە ناسراوەکانى داعشە و خەڵکی ناوچەى بەزاعییەی سەر بە شارۆچکەى بابە.

ر.م