عەفرین لە مێدیاکانی ئەورووپادا

چاپەمەنیی ئەورووپا، بە گرینگییەوە باسی بەرخۆدانیی سەردەم-ی عەفرین دەکات کە ئەوە ٣٢ ڕۆژه بەردەوامە

 

لەهەمبەر هەوڵی داگیرکاریی، بەرخۆدانی سەردەم درێژەی هەیە. لە چاپەمەنی ئەورووپیشدا دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی کە گوایە هێزەکانی ڕژێمی سووریا لە دژی داگیرکاریی تورکیا دەگەڕێنەوە هەرێمەکە، کۆمەڵێک شڕۆڤە و نرخاندن دەکرێت

شەڕی تورکیا – سووریا، لە گەڵ چوارچیوەی پەیمانی    ناتۆ یەکناگرێتەوە

لە شڕۆڤەیەکی کاناڵی ماڵپەڕی (ان-تی‌ڤی) ئەڵمانیادا هاتووە؛ پێویستە کورد، سوود لە ڕژێمی سووریا وەربگرێت و ئەگەر شتێکی بەو شێوەیە ڕو بدات، دێتە ئەو واتایەی کە ڕژێمی سووریا شەڕی تانکی لیۆپاردی ٢ی ئەڵمانی دەکات.

لە شرۆڤەکەدا باسی ئەوە کراوە کە لە سوریادا، هاوسەنگی و ڕێککەوتنەکان زووبەزوو دەگۆڕدرێن. یان‌تت-پییەر، شارەزای بواری ئەمنی و تیرۆریزم، پێیوایە کە دەکرێ ڕیککەوتنێکی وا تاکتیکی بێت. پییەر، دەڵێ کە ئامانجی کورد و ئەسەدیش ئەوەیە کە تورکیا لە وڵاتەکەیان دەرکەن.

خاڵکی دیکە کە لە نرخاندنەکەدا گرینگی پێدراوە ئەویە کە؛ ئەگەر هێزەکانی سووریا بچنە عەفرین، لە دژی تورکیا شەڕ دەکەن. هەروەها باسی ئەوەش کراوە کە ئەگەر هێرش بکریتە سەر سنوورەکانی تورکیا، وڵاتانی ئەندام لە ناتۆدا دەتوانن دەستێوەردان بکەن، بەڵام داگیرکاری تورکیا لە عەفرین و لە خاکی وڵاتێکی دیکەدا، نابێتە هۆکارێک بۆ دەستێوەردانی ناتۆ.

FIGARO

کورد ئەگەر بشکێن، سوپای تورکیاش دەشکێنن

لە ڕۆژنامەی 'لە فیگارۆ'ی فەڕەنسیدا، هەواڵێک دەربارەی ئەو دەنگۆیانە بڵاو بۆتەوە. ئەوەش ئاشکرا کراوە کە کورد نایانەوی بگەڕێنەوە پێش ساڵی ٢٠١٢.

لە هەواڵەکەدا، نرخاندنی دیپڵۆماتکارێکی عەرەبی دەربارەی چوونی هێزەکانی ڕژێم بۆ عەفرین، هاتووە کە وتوویەتی: ''لەوانەیە کورد لە عەفرین تێکبچن، بەڵام ئەوە ئەو کاتەیە کە سوپای تورکیاش تێکدەشکێنن. کورد، هەتا ئێستاش بەبێ ئەوەی هیچ هاوکارییەکیان بکرێت، بە تەنیا شەڕی تورکیایان کرد و سوپای تورکیایان تەنگاو کرد".

TAGESSPÎEGEL

 تورکیا بە تەنیایی توانای تێکشکاندنی کوردانی نییە

ڕۆژنامەی 'تاگسپیگل'ی ئەڵمانی-ش، باسی وتەیەکی هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە-ساڵح موسلیم دەکات کە وتبووی؛ 'جیا لە کورد و ئەردۆغان، ڕژێمی سوریا-ش ئاگای لە مەترسییەکان هەیە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە کە ''ئەگەر ڕژێمی سوریا بچێتەوە عەفرین، لە قازانجی ئەردۆغانیشە. ئەردۆغان دڵخۆش دەبێ ئەگەر لە جیاتی کوردان، ڕژێمی سووریا عەفرین بەڕێوە ببات. وێدەچێ کە تورکیا بیەوێ شتێکی وا بە سەر ئەسەد دا بسەپێنێ، لەبەر ئەوەی تورکیا بە تەنیا توانای تێکشکاندنی کوردانی نییە''.

هەروەها هاتووە کە؛ هێرشەکانی سەر عەفرین، دەتوانێ ڕێگە لەبەردەم سەرهەلدان لە ناوخۆی تورکیادا بکاتەوە. تورکیا لە ٢٠ی کانوونی یەکەمەوە هێرش دەبات بەڵام زۆر بە دژواری دەتوانێ پێشڕەوی بکات. ئەنقەرە بە چاوێکی بچووک چاوی لە عەفرین دەکرد.