فەڕەنسا: بۆشایی ئاسمان ئێدی موڵکی گشتی نییە

سوپای فەڕەنسا بۆشایی ئاسمانی وەک گۆڕەپانێکی ستراتیژی فەرمی ناساند. بەپێی سوپای فەڕەنسا بۆشایی فەڕەنسا ئێدی موڵکێکی هاوبەش نییە.

فلۆرەنس پارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لا پرۆڤینس ڕایگەیاند، بۆشایی ئاسمان ئێدی موڵکی گشتی نییە و بووەتە گۆڕەپانێکی شەڕت بۆ سەردەستی هێزە نێونەتەوەیە جیهانیەکان.

لەم ڕۆژانەی دوایی کە هەندێک ڕووداو ڕوودەدەن ئەو قسانە پشتڕاست دەکەنەوە.

چین ڕۆژی پێنجشەمەی ڕابردوو یەکەمین کەشتی ئاسمانی بۆ مارس نارد. ئیماراتیش ڕۆژی دووشەمە یەکەمین کەشتی عەرەبی بە ناوی هیوا بەرەوە مارس نارد.

چاوەڕێ دەکرێت کەشتی ئەمریکیش شوباتی ٢٠٢١ بگاتە سەر مارس.

بەڵام داواکاری زلهێزەکان بەوەش ناوەستێت. ڕۆژی ٢٤ی تەموز فەرماندەیی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا  ڕایگەیاند، بەڵگە هەیە ڕوویسا چەکێکی لە ١٥ تەموزدا لە بۆشایی ئاسمان تاقیکردووەتەوە کە ڕووخێنەڕ نییە.

فلۆرەنس پارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا ڕایگەیاند ئەوان پێشبڕکێ لەسەر چەک ناکەن و فەڕەنسا بۆشایی ئاسمان بۆ کاروباری ئاشیانە بەکاردەهێنێت.

ف.ق