فەڕەنسا: ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست گۆڕەپانی یاریکردنی تورکیا نییە

فلۆرەنس پارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا ڕایگەیاند کە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بۆ بابەتی نەتەوەیی تورکیا گۆڕەپانی یاریکردن نییە.

پارلی تویتێکی لەبارەی تەراتێنەکانی تورکیا لە دەریای ناوەڕاست بڵاوکردەوە و وتی،"دەریای ناوەڕاست گۆڕەپانی یاریکردنی هەندێک لایەن نییە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە فەڕەنسا، یونان، ئیتاڵیا و قوبرس لە باشووری دورگەی گیریتی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی مانۆرێکی هاوبەش ئەنجام دەدەن.

بڕیارە مانۆرەکە ٢٨ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت.

پارلی گوت،"پەیاممان ئاشکرایە. بۆ ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست پێشێلکاری نایاسایی ئەنجام نەدرێت، پێویستە دەست بە دیالۆگ، هاوکاری و کاری دیپلۆماسی بکرێت لەبەرئەوەی موڵکێکی هاوبەشە."

ف.ق