قه‌سه‌ده ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی گه‌رده‌لوولی جزیری ئاشكرا كرد
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی قه‌سه‌ده ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی شه‌ڕی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له سنووری دێره‌زۆر-ی ڕاگه‌یاند.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی قه‌سه‌ده ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی شه‌ڕی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له سنووری دێره‌زۆر-ی ڕاگه‌یاند.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی شه‌ڕی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر-ی ئاشكرا كرد كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌سه‌ر سنووری سووریا و عێراق دژی چه‌ته‌كانی داعش ده‌ستی پێكردووه.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، شه‌ڕڤانان له گوندی باخۆز له پێشڕه‌ویدان و له ١٢ خاڵیش خۆیان جێگیر كردووه. ئاشكراشی كرد، له ده‌وروبه‌ری گوندی سووسه پێكدادانی شه‌ڕڤانان و چه‌ته‌كان به‌رده‌وامه و ده‌یان هاوڵاتیی سیڤیلیش ڕزگار كراون.
ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
«له ده‌وروبه‌ری گوندی باخۆز له‌نێوان هێزه‌كانمان و چه‌ته‌كانی داعشدا شه‌ڕ ڕوویدا. گورزی تووند له چه‌ته‌كان درا. هه‌روه‌ها هێزه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌نێو گونده‌كه پێشڕه‌وییان كرد و زۆر خاڵیان ڕزگار كرد كه چه‌ته‌كان تیایاندا جێگیر بووبوون.
چه‌ته‌كان مینیان له به‌رده‌م هێزه‌كانمان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له پێشڕه‌وییه‌كانمان بگرن. شه‌ڕڤانانی ئێمه گورزی تووندیان له هێڵه‌كانی به‌رگریی چه‌ته‌كان دا و شه‌ڕ كه‌وته نێو گونده‌كه.
له ئێواره‌ی دوێنێوه تا به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو. هێزه‌كانمان ١٢ خاڵیان له‌نێو گوندی باخۆز دانا. هه‌روه‌ها تۆپخانه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی بنكه‌كانی چه‌ته‌كانیان كردنه ئامانج و ڕووخاندنیان.
له ده‌وروبه‌ری گوندی سووسه له ئێواره‌وه هێزه‌كانمان ده‌ستیان به جموجۆڵ كرد و به‌ره‌و گونده‌كه چوون. له‌وێ شه‌ڕی ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كان هاته ئاراوه. چه‌ته‌كان ڕه‌ختی بۆمبڕێژكراویان به‌كارهێنا و ٢ چه‌ته‌ش خۆیان ته‌قانده‌وه. له ئه‌نجامدا ٢ شه‌ڕڤانی ئێمه شه‌هید بوون و چه‌ند شه‌ڕڤانێكیش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانمان هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ته‌كان. نزیكه‌ی ٢ كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وییان كرد و ١١ خاڵی چه‌ته‌كانیان ڕزگار كرد. هه‌تا ئێستاش ئه‌و شوێنه تۆپباران ده‌كرێت.
له ئه‌نجامی شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو له هه‌ردوو به‌ره‌ی شه‌ڕ، ١٣ چه‌ته كوژران. كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌ش بریندار بوون كه ژماره‌یان ڕوون نه‌بوویه‌وه. تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌یی سه‌ربازی ٤ مین و ٢ ڕه‌ختی بۆمبڕێژكراویان پووچه‌ڵ كرده‌وه. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی جموجۆڵی چه‌ته‌كانیان كرده ئامانج. له‌و شه‌ڕه‌دا ٢ شه‌ڕڤانی ئێمه شه‌هید بوون و ٣ شه‌ڕڤانیش بریندار بوون.
ماوه‌ی ٢ ڕۆژه ژماره‌ی ئاواره‌كان زیاد بووه. هێزه‌كانمان زۆر هاوڵاتیی سیڤیلیان له ناوچه‌كانی شه‌ڕ ڕزگار كردووه و له كه‌مپه‌كانی ئیوا-ی سه‌ر به گوندی به‌حره جێگیریان كردوون و هه‌موو پێداویستییه‌كی ژیانیان بۆ دابین كردوون.»
s.m