قەیرانی کۆڤید ١٩، ١٠٠ ملیۆن کەس بەرەو هەژاری دەبات

بانکی جیهانی هوشیاریدا کە ئەو قەیرانەی بەهۆی پەتای کۆڤید١٩ دروست بووە، کاریگەریەکی زۆر لەسەر مرۆڤ دروست دەکات.

بە پێی پێشبینیەکانی پێشوو کۆڤید ١٩ کاریگەری لەسەر ٦٠ ملیۆن کەس دروست دەکرد و بەرەو هەژاری دەچوون. بەڵام دێڤید ماڵپاس سەرۆکی بانکی جیهانی ڕایگەیاند، قەیرانی ئابۆری کاریگەری لەسەر ٧٠ تا ١٠٠ ملیۆن کەس دروست دەکات.

'پێویستە قەرز کەمبکرێتەوە'

مالپاس باسی ئەوەی کرد کە بۆئەوەی ئەو هەژاریەی بەهۆی قەیرانەکەوە دروست بووە، پێویستە کێشەی قەرزی وڵاتان چارەسەر بکرێن و بە بەرەوپێشەوەبردنی قەرزەکان چارەسەر نابێت. مالپاس باسی ئەوەشی کرد کە پێویستە قەرزی سەر وڵاتانی هەژار کەمبکرێنەوە.

ف.ق