لایەنەکانی لیبیا بڕیاری هەڵبژاردن و ئاگربەستیاندا

لایەنەکانی شەڕی لیبیا، ڕایانگەیاند کە شەڕ لە هەموو وڵات دەوەستێنن و هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن.

فەیاز ئەلسەراخ سەرۆکوەزیری حکومەتی ناوەندی ترابلوسی سەر بە تورک و ئاگیلا ساڵح سەرۆکی پەرلەمانی ئوسولی بە جیا ڕایانگەیاند کە لە ماوەیەکی نزیکدا هەڵبژاردن دەکەن.

بە پێێ هەردوولا لە ماوەیەکی نزیکدا هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت. لایەنەکانیش داوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستیان کرد.

٦ ساڵە لیبیا دابەشکراوە. لە لایەن حکومەتی ترابلوس کە تورکیا هاوکاری دەکات و نەتەوە یەکگرتووەکانیش پشتگیری دەکات، لە لایەکەی تریشەوە لە ڕۆژهەڵاتی وڵات حکومەتی خەلیفە حەفتەر هەیە. ئەو هەرێمەکی کە زیاترین نەوتی تێدایە لە دەستی خەلیفە حەفتەرە  و میسر هاوکاری دەکات.

ف.ق