لە ئۆروپا چالاکیەکان بۆپشتیوانی عەفرین بەردەوامە

کوردانی دانیشتووی ئۆروپا بەردەوامن لە خۆپیشاندان لە دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا و هاوکات داوایان لە ڕووسیا و وڵاتانی ئۆروپایی کرد کە کۆتایی بێنن بەو ڕێکەوتنە ناپاکەی کە لە گەل تورکیا بەستوویانە.

کوردان و دۆستە ئازادیخوازەکانیان لە بەردەم پەڕلمانی فەرانسا لە شاری پاریس کۆ بونەوە وداوایان لە دەوڵەتی فەرانسا کرد لە لە هەمبەر هێرشەکانی سوپای تورکیا بێدەنگی بشکێنێت.

مارسێی

لە شاری مارسێی منداڵان بۆ پشتیوانی کردن لە منداڵانی عەفرین کە ئیستا لە ژێر هەڕەشەی فڕۆکەکانی تورکیادادان بە ڕیپیوانێ چونە بەردەم نوێنەرایەتی ئۆروپا لەو شارە ولەوێ چالاکییان ئەنجامدا.

 هاوکات لە شاری بۆردیاویکس-ی فەرانسا کۆردستانیان چۆنە بەردەم نوێنەرایەتی ئەڵمانیا و لەوێ داوایان کرد کە وەڵاتی ئەڵمانیا کۆتایی بێنێت بە فرۆشتنی چەک بە سوپای تورکیا.

 

لە وەڵاتی سویدیش خۆپیشاندان لە دژی داگیرکەری سوپای تورکیا بەردەوامە وبۆ ئەم مەبەستە خۆپیشاندەران لەبەردەم سەفارەت خانەی ڕووسیا دا کۆبونەوە و ناڕەزایەتییان لە هەمبەر ڕێکەوتنی ڕووسیا وتورکیا نیشان دا.

 

لە شاری بڕنی سویسرژنان بەهەمان لەبەردەم سەفارەت خانەی ڕووسیا چالاکییان ئەنجام دا .

لەشاری ئاخێنی ئاڵمانیا کوردستانیان خۆپیشاندایان ئەنجام دا و هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەریان بۆ سەر عەفرین شەرمەزار کرد.