لە ئەمریکا لە ماوەی ٤٥ ساڵدا ٧٦٠٠ رەشپێست خەسێنراون

لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە نێوان ساڵانی ١٩٢٩ – ١٩٧٤ سیاسەتی خەساندن و نەزۆککردن لە دژی رەشپێستەکان بەڕێوەچووە. لەو لێکۆڵینەوەیەدا لەوبارەیەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە بە سیاسەتی پاکتاوی نەژاد لێکدراوەتەوە.

لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە نێوان ساڵانی ١٩٢٩ – ١٩٧٤ سیاسەتی خەساندن و نەزۆککردن لە دژی رەشپێستەکان بەڕێوەچووە. لەو لێکۆڵینەوەیەدا لەوبارەیەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە بە سیاسەتی پاکتاوی نەژاد لێکدراوەتەوە.

گۆڤاری (ئەمریکان ریڤیو ئاف پۆلیتیکاڵ ئیکۆنۆمی - American Review of Political Economy) لێکۆڵینەوەیەکی لەبارەی سیاسەتی دەوڵەتى ئەمریکا بۆ خەساندن و نەزۆککردنی رەشپێستەکان لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور لە ئەمریکا بڵاوکردووەتەوە. بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە لە چوارچێوەى سیاسەتی نەزۆککردنی رەشپێستەکاندا لە نێوان ساڵانی ١٩٢٩ – ١٩٧٤ دا ٧٦٠٠ ژن و پیاو و منداڵ، کە تەنانەت منداڵی تەمەن ١٠ ساڵیان لە ناودا بووە، نەزۆککراون. ئەو نەزۆککردنە بە سیاسەتی پاکتاوی نەژادی لێکدرایەوە.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکە نەزۆککردنەکان بە زۆر ئەنجامدراون، بەڵام هەندێک ژنیش هەبوون کە منداڵیان زۆر بووە لە دەرەوەى چاودێریی پزیشکی بوون ئەوەیان قبوڵکردووە پێش لە منداڵبونی تریان لێ بگیرێت، بەڵام ئەمانە ژمارەیان زۆر کەم بووە و زۆرینەى ئەو کەسانەى نەزۆککراون، ئەو کەسانە بوون کە بە زۆرەملێ و بە بێ خواستی خۆیان مافی نەوە خستنەوەیان لێ زەوتکراوە.

لە لێکۆڵینەوەکەی (ئەمریکان ریڤیو ئاف پۆلیتیکاڵ ئیکۆنۆمی - American Review of Political Economy)دا ئەوەش هاتووە، لە نێوان ساڵانی ١٩٥٨ – ١٩٦٧ دا بە گشتی ٢١٠٠ کەسی تر خەسێنراون و نەزۆککراون.

نووسەران و ئامادەکارانی راپۆرتەکە سەرنجیان خستووەتە سەر سیاسەتی نەزۆککردن کە لەو سەردەمەدا بەڕێوەچووە و رەشپێستەکانى کردووەتە ئامانج، گەرچی هۆکاری قەیرانی ئابووری و بێکاری بۆ ئەو سیاسەتە دژە مرۆیانە دەگەڕێنرێتەوە، بەڵام ئەوە روون بووەتەوە سەرباری بوونی بێکاری و قەیرانی ئابووری بۆ هەموان، بەڵام جگە لە رەشپێستەکان سیاسەتی نەزۆککردن بەرامبەر بە هیچ نەژادێکى تر و بە تایبەتی سپی پێستەکان ئەنجام نەدراوە.

پرۆفیسۆر ویلیام داریتی (William A. Darity Jr) یەکێک لە نووسەرانی بابەتەکە لە زانکۆی دوک لەوبارەیەوە وتی "ئەو سیاسەتی نەزۆککردنە لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور سیاسەتی پاکتاوی نەژادییە".

ژ.ت