لە ئەوروپا هاتوچۆی ئاسمانی بە ڕێژەی ٣ لەسەر ٤ کەمبووەتەوە

هاتوچۆی ئاسمانی لە ئەوروپا کەمبووەتەوە و باسی ئەوە دەکرێت، کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی ساڵی ٢٠٢٠، ٢٥٢ ملیار دۆلار زیان دەکەن.

ناوەندی ئاسایشی ئاسمانی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە تەنها ٦ هەزار و ٨٣٧ گەشتی ئەنجامداوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە لەگەڵ ڕۆژانی ئاسایی ٣ لەسەر ٤ی گەشتەکانی کەمکردووە.

ئیمانیۆن برینان بەڕێوەبەری ناوەندەکە لەسەر تویوتەر ڕایگەیاند، گەشتەکانیان ٧٩% کەمیکردووە و جیاوازیەکی زۆر لەسەر ڕۆژانی تر هەیە.

لە سەرەتای مانگی ئازار ١% گەشتەکان کەمیکردبوو، دوای ١٨ی ئازار ڕۆژ بە ڕۆژ گەشتەکان زیاتر کەمیکردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی ساڵی ٢٠٢٠، ٢٥٢ ملیار دۆلار زیان دەکەن.

ف.ق