لە ئەوروپا پشتگیریییەکان بۆعەفرین بەردەوامە

کوردستانیانی دانیشتووی ئەوروپا و دۆستانیان، بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشی سوپای داگیر کەری تورکیا بۆ سەر عەفرین و پشتگیر لە بەرخۆدانی سەردەم ، لە دەیان شاری ئەوروپا چالاکییان ئەنجامدا.

ئێوارەی دوێنێش وەک هەموو ڕۆژانی ڕابردوو، لە چەندین شاری ئەوروپا بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و چالاکیی پشتگیریی بەرخۆدانی عەفرین کرا.

 

لە پاریسی ،مۆن پۆلییە، ڕێنە و مارسیلیای فەرەنسا چەندین خۆپیشاندان ئەنجامدرا، لە هەمووی ئەو خۆپیشاندانانەدا هێرشی حکومەتی تورک بە وتنەوەی دروشم و هەڵگرتنی پانکارد لە دژی داگیرکاریی شەرمەزارکرا.

لە ئەسینای پایتەختی یۆنان، ژمارەیەک لە ئەکادمیسییەنەکانی ئەو شارە گردبوونەوە و بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی عەفرین"، "شەهید نامرێت" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" تا بەر دەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە یۆنان ڕێپێوانیان کرد.

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیاش بە هەمان مەبەست خۆپیشاندان ئەنجامدرا و لە چوارچێوەی دا، باس لە کوشتاری هاوڵاتیانی مەدەنی کرا لەو هێرشانەی کە سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین دەستیپێکردووە.

لە شارەکانی برەمەن، فرایبورگ، شتوتگارت، مونشن، هامبورگی ئەڵمانیا و شارەکانی جنێف، باسێل، گالەن و بێرنی پایتەختی سویسراش چالاکی ئەنجامدرا.