لە ئەڵمانیا سۆسیاڵ دیموکرات و پارتی سەوز بە‌هێز دەبن

لە ئەڵمانیا بەپێی دوایی ڕاپرسی ڕێژەی دەنگی سۆسیاڵ دیموکراتەکان کە ئۆلاف سچۆلزیان کردووەتە کاندیدی سەرۆکوەزیری ٢% زیادی کردووە و کاندیدکردنی سچۆلز کاریگەری لەسەر دەنگی پارتی سەوزیش داناوە.

لە ئەڵمانیا پارتی سۆسیاڵ دیموکرات کە لە دەسەڵات لەگەڵ پارتی کریستیانی دیموکراتیک دابەش دەکات، هەفتەی ڕابردوو بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک وەزیری کە بڕیاری لە ساڵی ٢٠٢١ بەڕێوە بچێت ئۆلاف سچۆلز وەزیری دارایی کاندید کرد. کاندیدکردنی سچۆڵز کە لە کابینەکەی ئەنگێلا مێرکلدا یاریدەدەری سەرۆکوەزیرە، کاریگەریەکی زۆر لەسەر دەنگی پارتەکەی داناوە.

بەپێی ڕاپرسی کۆمپانیای فۆرسای کە سەر بە کەناڵی تەلەڤزیۆنی (RT/n-tv) – یە، کە پرسیاری ئەوەیان لە هاوڵاتیان کردبووە ئەگەر ئەم شەمەیە هەڵبژاردن بێت دەنگ بە کێ دەدەی؟ پارتی سۆسیاڵ دیموکرات ٢%ی دەنگەکانی زیاد کرد، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ڕێژەی ٢٠%ی هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٧.

کاندیدکردنی سچۆلز کاریگەری لەسەر دەنگی پارتی سەوزیش داناوە و دەنگەکانی ٢% زیادی کردووە و دەنگەکانی گەیشتووەتە ٢٠%. بەپێی قسەی چاودێریان سۆسیاڵ دیموکراتەکان و پارتی سەوز، جێگا بە پارتی چەپی ئۆپۆزسیۆن لێژ دەکەن. پارتی چەپ لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٧دا ڕێژەی ٩%ی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو، بەڵام بە پێی ئەم ڕاپرسیە دەنگەکانی بۆ ٦% کەمی کردووە.

هەروەها دەنگی بەرەی ڕاستگری رادیکاڵیش کەم بووە. دەنگی ئەو بەرەیەش لە ١٢،٥% بۆ ٩% کەمیکردووە.

ف.ق