لە بەندەرەکان مەترسی ئەمۆنیۆم زیادی کردووە

دوای تەقینەوەی بەیروتی پایتەختی لوبنان کە بەشێکی بەیروتی وێران کرد، لە بەندەرە نێودەوڵەتیەکان لێکۆلینەوە لە کۆگاکانی نیتراتی ئەمۆنیۆم دەستیپێکردووە.

دوای تەقینەوەکەی بەیروت کە ١٨٠ کەس گیانیان لەدەستدا و بە هەزاران کەسیش بریندار بوون، لە زۆر وڵات لە کۆگاکان دەست بە لێکۆلینەوە کرا. هەندێک وڵات زیاتر لەو نیتراتی ئەمۆنیۆمەی بەیروتیان لە کۆگاکان دۆزیەوە.

لە سینیگال بەرپرسان ٣ هەزار تەن ئەمۆنیۆمی ئەمریکایان لە بەندەری داکارا دۆزیەوە. داواش کراوە کە مادەی تەقەمەنی لە بەندەرەکە بگوازرێتەوە.

لە بەندەرێکی رۆمانیاش ٥ تەن نیتراتی ئەمۆنیۆم دۆزرایەوە کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە کۆگایەکدا هەڵگیرابوو. پۆلیسی ڕۆمانیا هەڵیانکوتایە سەر کۆگاکان و دەستیان بەسەر نزیکەی ٣ هەزار و ٨٠٠ تەنی ئەو مادەیەدا گرت.

لە هیندیستانیش لە بەندەری چینای دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠١٥دا دەست بەسەر ٨٠٠ تەن نیتراتی ئەمۆنیۆمدا گیرا، ئاشکرا بوو کە لەهەمان کۆگا شاردراوەتەوە. بەرپرسەکانی ئەو وڵاتە دەستیان بەسەر مادەکەدا گرت.

لە بەیروت لە کۆگاکەدا ٢ هەزار و ٧٥٠ تەن نیتراتی ئەمۆنیۆم هەبوو.

ف.ق