لە دارفوور ٦٠ کەس کوژران

نووسینگەی کۆردیناسیۆنی کاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند لە ویلایەتی دارفووری ڕۆژئاوا لە گوندێک ژمارەیەک چەکدار ٦٠ کەسیان کوشتووە و ٦٠ کەسیشیان بریندار کردووە.

ڕێکخراوەکە لە خۆرتووم ڕاگەیەنراوی بڵاوکردەوە و وتی،"هەفتەی ڕابردوو، هەندێک ڕووداو ڕوویاندا، گوند و خانووەکان سووتێنران و زیان بەر دوکان و بازار کەوت.

بە پێی زانیاریەکان کە ڕێکخراوەکە بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی شەمە نزیکەی ٥٠٠ چەکدار هێرشێان کردووەتە سەر گوندی ماستەری کە ٤٨ کاتژمێر لە ئەلجونەینا ناوەندی بەڕیوەبەری ویلایەتی دارفووری ڕۆژئاواوە دوورە. لە هێرشەکەدا ٦٠ کەس کوژراون و ٦٠ کەسیش بریندارکراون.

هەروەها زۆر خانوور و دوکان و بازار و شوێنی حەوانەوەی هاوڵاتیانیش سووتێنراون.

ف.ق