لە ستراسبۆرگ هەڵوێستی توند لە دژی هێرشی پۆلیس نیشان درا
لە ستراسبۆگی فەڕەنسا پاش ئەوەی پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکی "ئازادی ئۆجالان ئازادی ئێمەیە" بە هەڵوێستی توند هێرشەکە شەرمەزار کرا و ڕاگەیەندرا، بە گوشار و هێرش ناتوانن کوردان ڕاگرن.
لە ستراسبۆگی فەڕەنسا پاش ئەوەی پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکی "ئازادی ئۆجالان ئازادی ئێمەیە" بە هەڵوێستی توند هێرشەکە شەرمەزار کرا و ڕاگەیەندرا، بە گوشار و هێرش ناتوانن کوردان ڕاگرن.
کاتژمێر ۱۲:۳۰ خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە بەردەم کۆنسەی ئەوروپا هێزەکانی پۆلیسی فەڕەنسا هێرشیان کردە سەر چالاکی "ئازادی ئۆجالان ئازادی ئێمەیە" و لە هێرشەکەدا بۆمبی گازیان بەکارهێنا.
پاش ئەوەش چالاکگەران کە هەزاران کەس دەبوون، بە خۆپیشاندان ڕوویان لە باڵەخانەی کۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشکەنجەی ئەوروپا نا و هێشی سەریان درێژەی هەبوو. لە هێرشەکەدا ژمارەیەک لە بەشداربووان برینداربوون و برینداران بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران.
هێرشەکەی پۆلیس نەک نەیتوانی چالاکگەرانی کورد و دۆستانیان ڕاگرێت، بەڵکو زیاتر گۆڕی بە چالاکگەران و چالاکییەکەیان بەخشی. چالاکگەران ڕایانگەیاند: بە هێرش و گوشار کوردان ڕاناگیرێن و پاشەکشێیان پێ ناکرێت.
لەو چوارچێوەیەدا، سیاسەتمەداری کورد سولەیمان گونەلیی بۆ جەماوەر ئاخاوت و وتی:"گوشارەکان کاریگەران نابێت. هێزگەلێک کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستانیان پارچە کرد، ۱۰۰ ساڵە ناهێڵن کورد بە ئامانج و ماف و ناسنامەکەی بگات. ئەمڕۆکەش ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هاوڕێکانی لە پێناوی ناسنامە و ئازادی و مافەکانی کورد و گەلانی ناوچەکە هاتوونەتە مەیدان و کۆڕی خەبات، بەڵام ڕێگریان لێدەکرێت و ئاستەنگیان بۆ دروست دەکرێت. لێ دەبێت بزانرێت ڕێگریەکان بێسودن و بێکاریگەر دەکەینەوە ".
سولەیمان گونەلیی وتیشی: "ویستیان ئێمە لە نێو ڕەوڕەوەی مێژوو دەربخەن، بەڵام ئۆجالان بە کاروانی ئازادی کە دەستی پێکرد بە وانی گوت، ڕابوەستن و لەگەڵ هاوڕێکانی بەرەو چیاکان هەڵکشان و درێژەیان بە کاروان و ڕێپێوانی ئازادی دا کە تا ئەمڕۆ هاتووە. ئەمڕۆش شەڕێکی هاوبەش لە دژی کورد بەڕێوەدەبرێت. بۆیە ئێمەش پیێان دەڵێین: ئەو ستراتیژیەی کە دژبەری کوردی دەکرد و کوردی وەک نەبوو دەبینی، هی سەد ساڵ بەر لە ئێستا بوو و ئیدی کۆتایی هاتووە. ئێستە ئێمە هەین و لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بە ئیرادە و خواستی خۆمان و خەبات و شەڕی ئازادی دەکەین. ئەمڕۆش لێرە کە بە بۆمبی گازی پەلامارمان دەدن ئامانجیان ڕاگرتنمان و شکاندنی ئیرادەمانە. بەڵام ئیرادەی ئێمە پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆیە و تێکناشکێن".
سیاسەتمەدار سولەیمان گونەلیی ڕایگەیاند: "هێزە هاوکارەکان بەر لە ۲۰ ساڵ ڕێبەر ئۆجالانیان دەستگیر کرد و ڕادەستی تورکیایان کردەوە و بە درێژایی ئەو ۲۰ ساڵەش گۆشەگیریان کردووە، تا لەو ڕێگەیەوە سەرکوتی تەڤگەری ئازادی کورد بکەن و دەرەنجام لاوازی بکەن. بەڵام بەئیرادەی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە و گەل ئەوەیان بۆ بەدی نەهات و بەڵکو تەڤگەرەکەمان مەزنتر بوو".
هاوکات نوێنەرانی زۆرێک لە پارت و دامودەزگاکانی کوردان و هاوڵاتیانی کورد جەختیان کردەووە: لە بەرامبەر هێرشەکاندا دەوەستنەوە و ملکەچیان نابن و هەتا زانیاری لە بارەی ڕێبەر ئۆجالانەوە بەدەستنەخرێت کۆڵ لە چالاکییەکان نادەن.
نوێنەرانی پارتی چەپی ئەڵمانی دەلینکە، کە لە چالاکییەکەی ستراسبۆرگ بۆ ئازادی ئۆجالان ئامادەبوون وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشی بۆلیسی فەڕەنسا ڕایانگەیاند: ئێمە لە پاڵ گەلی کورددا دەمێنینەوە و پشتیوانیان دەبین. دەبێت پڕۆژەی ئاشتی ئۆجالان کە بۆ کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوینە بەرگری لێبکرێت.
هـ.هـ