لە ستۆکهۆڵم چالاکی بۆ بایکۆتکردنی کەلوپەلی شیلی ئەنجامدرا

گروپێک لە شیلیەکان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، بۆ شەرمەزارکردنی حکومەتی وڵاتەکەیان کە مافی مرۆڤ پێشێل دەکاتم بانگەوازیان بۆ بایکۆتکردنی بەرهەمە شیلییەکان کرد.

ئەو گروپە شیلییە لە گۆڕەپانی سەرگەلستۆرگ کۆبوونەوە و بە بەرزکردنەوەی پانکاری و وتنەوەی دروشم داوای بایکۆتکردنی بەرهەمە شیلییەکانیان کرد.

چالاکوانان ڕایانگەیاند،"پێویستە کردەوەکان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن حکومەتی شیلییەوە شەرمەزار بکرێت. پەیمانی هاوکاری کە بڕیارە لەنێوان سوید و شیلیدا واژۆ بکرێت هەڵبوەشێتەوە. توندوتیژی پۆلیس کۆتایی پێبهێنرێت و بەرهەمی شیلی بایکۆت بکرێت."

ڤانیا ڕامیرەز لیۆن یەکێک لە چالاکوانان لەبارەی دۆخی شیلی بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ەوە لەکاتی دەستپێکردنی چالاکیەکان لەدژی حکومەت، ٢٥ هەزار خۆپیشاندە دەستگیر و ئەشکەنجەدراون.

لیۆن باسی ئەوەی کرد کە لە ٣٠٠ کەس لە دەستگیرکراوەکان منداڵنن ووتی،"بانگەوازیمان بۆ گەلان خۆشک و برا ئەوەیە لە کەلوپەل و بەرهەمی شیلی بایکۆت بکەن. هەروەها داوا لە حکومەتی سوید دەکەین کە کۆتایی بە فرۆشتنی چەک بە شیلی بهێنێت."

ف.ق