لە سوودان بەهۆی لافاوەوە ٧٢ کەس گیانیان لەدەستدا

لە سوودان بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر لافاو دروست بوو و ژمارەی ئەو کەسانەی بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٧٢ کەس.

بەپێی ئاماری نوێ کە لە لایەن ناوەندی پاراستنی خەڵکی مەدەنیەوە ڕاگەیەنراوە، لەم مانگەدا بەهۆی لافاوەوە ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە ١٧ هەزار و ٦٣ خانوو و ١٢٩ باڵەخانەی گەورە و بە گشتی زیان بەر ٢٥ هەزار و ٥٥٦ باڵەخانە و خانووە کەوتووە.

لە سوودان بارانی خوڕ زیاتر لەنێوان مانگی حەزەیران و تشرینی یەکەم دەبارن. ئەوەش هۆکارێکە کە هەموو ساڵێک کارەساتی گەورە دروست ببن.

بەپێی کۆردیناسیۆنی ماری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٩دا بارانی بەخوڕ کاریگەری لەسەر ٤٠٠ هەزار کەس کردووە.

ف.ق