لە فیلیپین لە دوو تەقینەوەدا ١٤ کەس کوژران و ٧٥ کەس برینداربوون

لە دوورگەی ژۆلۆی فیلیپین لە ئەنجامی دوو تەقینەوەدا ١٤ کەس کوژران و ٧٥ کەسیش برینداربوون.

لە دوورگەی ژۆلۆی فیلیپین دوو تەقینەوە ئەنجامدران. لە تەقینەوەکاندا کە گروپێک بەناوی ئەبو سەیاف جیهادی بەرپرسیاریەکەی خستە ئەستوو، ٧ سەرباز، پۆلیسێک، ٦ مەدەنی بە گشتی ١٤ کەس کوژران و ٤٨ مەدەنی، ٢١ سەرباز و ٦ پۆلیس بە گشتی ٧٥ کەس برینداربوون.

بەرپرسێکی سەربازی بۆ ڕۆژنامەنووسان قسەی کرد و ڕایگەیاند تەقینەوەی یەکەم لە نزیک مارکێتێک بە مۆتۆرسکیل ئەنجامدراوە.

هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە کەسێک مۆتۆرسیکیلی لە شوێنێکی قەڵەباڵغ پارک کردووە و دواتر ماتۆرسکیلەکە تەقیوەتەوە.

تەقینەوەی دووەم خۆکوژی بووە. کەسێک بە پشتوێنی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی تەقاندووەتەوە.

سەربازێکیش بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە کە تەقینەوە خۆکوژیەکە لە لایەن ژنێکەوە ئەنجامدراوە و کاتێک لە پشکێنراوە خۆی تەقاندووەتەوە.

ف.ق