لە فەڕەنسا بەرخۆدانیی عەفرین،پیرۆزکرا
لەو کۆبوونەوەیە جەماوەرییەی کە لە ستراسبۆرگ دەستی پێکرد، دەیان هەزار کەس بەشداری کرد. لە کۆبوونەوەکەدا داوای ئازادی ئۆجالان کرا و سڵاویش بۆ بەرخۆدانیی عەفرین نێردرا
لەو کۆبوونەوەیە جەماوەرییەی کە لە ستراسبۆرگ دەستی پێکرد، دەیان هەزار کەس بەشداری کرد. لە کۆبوونەوەکەدا داوای ئازادی ئۆجالان کرا و سڵاویش بۆ بەرخۆدانیی عەفرین نێردرا
بە مەبەستی شەرمەزارکردنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی ئەردۆغان بۆ سەر کانتۆنی عەفرین، دەیان هەزار کوردستانی و دۆستانیان دوای ڕێپێوانێکی درێژ گەیشتنە گۆڕەپانی کۆبوونەوەکە لە شاری ستراسبۆرگ-ی فەڕەنسا. لە کۆبوونەوەکەدا دەیان هەزار کەس داوای ئازادی ئۆجالان و کۆتایی هاتنی هێرش و پەلامارەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە سەر عەفرین کرا و هەروەها بەشداربوان، سڵاویان لە قارەمانیەتی شەڕڤانان و گەلی عەفرین کرد.
فاتۆش گۆکسونگور، هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند کە هێرشی سەر عەفرین درێژەی پیلانگێی نێودەوڵەتییە.
لە بەردەوامی کۆبوونەوەکەدا، گەنجانی ئازاد لێدوانێکیان خوێندەوە و وتیان؛ پێویستە لاوانی کورد لە دژی ئەو هێرشانە پەیوەست بن بە ڕیزەکانی تێکۆشانەوە.
لاوانی ئینتێرناسیۆنالیست کە لە لۆکزامبورگ-ەوە بەرەو ستراسبۆرگ، ڕیگەیان بڕیبوو، بە وتنەوەی درووشم، چوونە سەر سەکۆ. لاوانی ئینتێرناسیۆنال، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان بە زمانێکی توند شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند: ''وڵاتانی سەرمایەداری ئەوڕۆ لە بەرامبەر بە هێرشی سەر عەفرین بێدەنگن، بەڵام ئێمە لە دژی ئەو داگیرکارییە دەوەستینەوە و دەبینە هاوبەشی سەرکەوتنی گەلی کورد".
دیلەک ئۆجالان، پەڕڵەمانتەری شاری ڕۆحای هەدەپە، قسەی بۆ ئامادەوان کرد و وتی؛ ''گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی کە ١٩ساڵ لەوەپێش پێکهات، ئەوڕۆ لە عەفرین بەردەوامە. ئەو پیلانگێڕانەی کە لەدژی ئۆجالان گەلەکۆمەیان پێکهێنا، ئەوڕۆش لە هەمبەر هێرشەکانی سەر تورکیا بێدەنگ و بێهەڵوێستن".