لە نەرویج و سویسرا کۆمەڵکوژیی پاریس شەرمەزار کرا

لە ئۆسلۆ-ی پایتەختی نەرویج و شارەکانی زوریح و بەرن-ی سویسرا، کۆمەڵکوژیی ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ی پاریس شەرمەزارکرا، کە تیایدا سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز تیرۆرکران.

 

ئەمڕۆ، لە ئۆسلۆ-ی پایتەختی نەرویج و شارەکانی زوریح و بەرن-ی سویسرا، پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی پاریس شەرمەزارکرا.

چالاکییەکەی ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، لە لایەن ئەنجومەنی گەلی نەرویج-ەوە لەبەردەم کۆنسوڵخانەی فەرەنسا لە نەرویج ڕێکخرابوو، تیایدا سەرنج بۆ سەر بکەرانی کۆمەڵکوژییەکە و جەختکرایەوە، کە دەبێت بەرپرسیارانی کۆمەڵکوژییەکە سزابدرێن.

لە شارەکانی زوریح و بەرن-ی سویسرا-یش، بەپێشەنگایەتیی ئەنجومەنی ژنانی بێریتان و ئەنجومەنی ژنانی مزگین و بەبەشداریی ژنانی کورد، گردبوونەوە ئەنجامدارا و تیایدا  ژمارەیەک دروشم بەرزکرانەوە و تاجەگوڵینەی ڕەش لەبەردەم باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە شاری زوریح دانرا.