لە نەمسا چالاکی بۆ عەفرین بەڕیوە چوو

لە شاری لینز-ی وەڵاتی نەمسا(ئورتریش) بە بۆنەی ٢٦ی ئەیار/٥ی جۆزەردان ڕۆژی تێکۆشان لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا و خاوەنداریەتی لە گەلی عەفرین، چالاکییک بەڕیوە چوو.

لە وەڵاتانی ئەورووپایی و سەرتاسەری جیهان ئەمڕۆ بۆ پشتیوانی کردن لە عەفرین وشەرمەزارکردنی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا بەدەیان چالایی ئەنجامدرا.

لەم چوارچیوەیەدا و لە شاری لینز-ی نەمسا/ئوتریش کوردستانیان و دۆستەکانیان چالاکییکیان ئەنجامدا.

چالاکییەکە کاتژمێر ١٥:٠٠ لە ناوەندی شاری لینز بەڕێوە چوو. لە چالاکییەکەدە لەسەر داگیرکەری، قرکردن وکۆمەلکوژیی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین بڵاڤۆک بڵاوکرایەوە.

لە چالاکییەکەدا ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەر کرا وچالاکییەکە بە وتنەوەی دروسم کۆتایی پءهات.

ک-ش