لە چالاکیى "هێلەک زەردەکاندا" تەنها لە پاریس ٩٧٤ کەس دەستگیرکراون

لە فەرەنسا بەهۆی چالاکیى "هێلەک زەردەکان"ەوە لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەزار و ٣٨٥ کەس دا کرا و تەنها لە شاری پاریس ٩٧٤ کەس لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.

لە شارەکانى پاریس، تولوز و ساینت ئەتین و چەندین شاری تری فەرەنسا چالاکییەکان بە توندوتیژیدا تێپەڕین. لە فەرەنسا چالاکیى هێلەکە زرەدەکان بەردەوامە.

لە سەرتاسەری وڵاتى فەرەنسا بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە لێکۆڵینەوە لە هەزار و ٣٨٥ کەس کراوە و بە لانیکەمەوە ٩٧٤ کەس دەستگیرکراون.

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، ١٢٥ هەزار کەس بەشداریى چالاکییەکەیان کردووە. لەو ژمارەیە ١٠ هەزار کەسیان پۆلیس بووە بۆ دابینکردنى ئارامى.

بە وتەى پۆلیس لە کاتى چالاکیى هێلەکە زەردەکاندا چەندین ئۆتۆمبێل ئاگریان تێبەردراوە و جام و شوشەى چەندین دوکان و مارکێت شکێنراون و شەقامەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخراون، بەو هۆیەوە لەلایەن پۆلیسەوە هێرشیان کراوەتە سەریان و ٩٧٤ کەس دەستگیرکراون.

لە ناوچەکانى باشووری فەرەنسا و لە شارەکانى تولوز و مارسیلیا پێکهەڵپژانى توند لە نێوان خۆپیشاندەران و هیزەکانى پۆلیس دا روویانداوە و ئەو شارانە بوونەتە گۆڕەپانى شەڕ. خۆپیشاندەران رێگاکانیان داخستووە و ئاگریان لەسەر شەقامەکاندا کردووەتەوە.

لە شاری ساینت ئەتین ئۆتۆمبێلێکى پۆلیس سوتێنرا. لە شاری رێن-یش ژمارەیەکى کەسی دەمامکدار لە بەردەم بنکەیەکى پۆلیسدا ئاگرى گەورەیان کردبووە.

 

ر.م