لە ڕووسیا وئەڵمانیا هێرشەکانی سەر عەفرین شەرمەزارکرا
هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەرعەفرین لە شارەکانی، تامبۆڤ-ی ڕووسیا وشاری گۆپێنگێنی ئەڵمانیا، شەرمەزارکرا.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەرعەفرین لە شارەکانی، تامبۆڤ-ی ڕووسیا وشاری گۆپێنگێنی ئەڵمانیا، شەرمەزارکرا.
کوردستانیان کە لە شاری تامبۆڤ-ی فیرداسیۆنی ڕووسیا ژیان دەکەن،بۆ ئەوەی کە پشتیوانی لە بەرخۆدانی عەفرین بکەن و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیای داگیرکەر بۆ سەر هەریمی عەفرین شەرمەزار بکەن ، لە دەوری یەک کۆبونەوە.
چالاکوانان لە بەردەم بینای ناوەندی چاند-ی کورد کۆبونەوە و بە وتنەوەی دروشمی " بژی بەرخۆدانی عەفرین" و بکوژ ئەردۆغان" هێرشەکانی سەر عەفرینیان شەرمەزار کرد.
لە چالاکییەکەدا "جەمال شامۆیان" هاوسەرۆکی کۆنگرەی ئیزەدییەکانی ڕووسیا ئامادە بوو، هاوسەرۆکی کۆنگرەی ئیزەدییەکان وتی:نزیک دوو مانگە کە سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی بە هەمو هێزی خۆیان و بە پاڵپشتی هێزە ڕۆژئاواییەکان ، هێرشێکی دڕندانەی بۆسەر عەفرین دەست پێکردووە، بەڵام باش بزانن کە کەس ناتوانێت ئیرادەی گەلەکەمان تێک بشکێنێت.
ڕووسیا دەبێت باش بزانێت کە هیچکات تورک نابێتە دۆستی ڕووسیا و دەبێت ڕووسیا دەستی دۆستی بۆ کورد درێژ بکاتەوە.
ئێمەش وەک کوردانی دانیشتووی ڕووسیا ئەوە ئاواتمانە.
نوینەرانی گەلانی دیکە و دۆستانی کورد لە چالاکییەکەدا ئامادە بوون و ئەوانیش بە لێدوان هێرشەکانی سوپای تورکیایان بۆسەر عەفرین شەرمەزار کرد.
"گۆپینگێن"
لە شاری گۆپینگێن-ی ئەڵمانیا بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر هەرێمی عەفرین لە گۆڕەپانی بەرانبەر شارەوانی ئەو شارە چالاکیێک بەڕێوە چوو.
ئەم چالاکییە بە دەسپێشخەری ژنان و سۆڕشگێڕانی چەپ رێکخرابو.
قەرار وایە هەر دووشەمە چالاکییەکانیان ئانجام بدەن.
ک-ش