لە کۆنگۆ کۆتایی بە سوورێژە هات، لە ماوەی ٢ ساڵدا ٧ هەزار منداڵ گیانیان لەدەستدا

وەزیری تەندروستیی کۆماری کۆنگۆی دیمۆکرات رایگەیاند، لە وڵاتی ئەوان کۆتایی بە سوورێژەی منداڵان هاتووە و لە ماوەی دوو ساڵیشدا ٧ هەزار منداڵی خوار ٥ ساڵان بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی لێدوانەکەی وەزیری تەندروستی کۆنگۆ، ماوەی مانگێکە سوورێژە لەو وڵاتە کۆتایی پێهاتووە و وتی:"دەتوانین بێڵێن لەم وڵاتەکەمان ئیدی سوورێژە نەماوە."

لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەکانی ئەو وڵاتە، لە ماوەی ٢٥ مانگدا، سوورێژە بووە هۆی گیانلەدەستدانی، ٧ هەزار منداڵی خوار ٥ ساڵان.

ز.ش