ماکرۆن وترامپ دەربارەی سووریا هەڵوێستێکی هاوبەشیان نیشان دەدەن

سەرۆک کۆماری فەرانسا ئمانۆئل ماکرۆن ودۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا پێش کۆبونەوەی ڕۆژی سێ شەممەی ئستانبول لەسەرسووریا، بۆئەوەی کە هەڵوێستێکی هاوبەشیان هەبێت لەگەل یەک قسەیان کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆشکی سەرۆک کۆماری فەرانسا ئەلیزە، ماکارۆن و ترامپ لە ڕێگەی پێوەندی تەلەفونییەوە لەوبارەیەوە وتووێژیان کرد.

کۆبونەوەی لوتکە لە ئیستانبول ڕۆژی سێ شەممە لە نێوان بەرپرسانی رووسیا، تورکیا، ئەڵمانیا و فەرانسا بەرێوەدەچێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ماکرۆن ڕۆژەفی خۆی لە سەربەردەوامی ئاگربەست لەئیدلب و فراوانکردنی وتووێژەکان دەربارەی چارەسەری سیاسی بۆ شەرێ سووریا ڕاگەیاندووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، " ئەمریکا وفەرانسا لەسەربابەتەکانی، ئاسایش، دۆخی مرۆیی و سیاسی لەسووریا خاوەنی ئامانجی هاوبەشن. سەرۆکی ئەمریکا داوای لە سەرۆکی فەرانسا کردووە کە هەلویستێکی هاوبەشیان لەکۆبونەوەکەی ئیستانبولدا هەبێت."

بە پێی میدیاکانی فەرانسا، سەرچاوەیەک لەکۆشکی ئەلیزەوە ئاشکرای کردووە بە پێی سیاسەتی چاوەڕوانکراوی فەرانسا لەکۆبونەوەکەی ئیستانبول فەرانسا لەسەربابەتی سیاسی وئاسایش لەسووریادا جەخت دەکاتەوە.

دەوڵەتی فەرانسا دەیهەوێت ئاگربەست لەئیدلب درێژبکرێتەوە و ڕێگە بۆدەربازبوونی کاروانی هاوکاری مرۆیی خۆش ببێت. دەوترێت بەلانی کەم ٦ کاروانی هاوکاری مرۆیی لەلایەن رژیمی سووریاوە دەستی بەسەرداگیراوە.

بەرپرسانی پاریس داوای ئەوەدەکەن کە کۆمیتەیەک بۆدانانی دەستوری بنەڕەتی لە نوینەرانی ڕژیمی سووریا، نوێنەرانی ئۆپۆزیسیۆن وکەسانی سەربەخۆ دابمەزرێت.

لە بەیاننامەکەی کۆشکی ئەلیزەدا داولەهەرچواروەڵاتی بەشدارلە کۆبونەوەکەی ئیستانبول کراوە کە بڕیارێکی کراوە بدەن کە کۆمیتەکە لەژێرچاودێری نەتەوەیەکگرتووەکاندا دابمەزرێت. هەروەها داواکراوەکە لە هەفتەکانی کۆتایی ئەمساڵدا کۆبونەوەی چارەسەری ئەنجام بدرێت.

ک-ش