نەتەوەیەکگرتووەکان؛ پێویستە هێرشی سەر عەفرین کۆتایی پێبێت

نەتەوە یەگرتووەکان داوای ڕاگرتنی هێرش و پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەکات

ستێڤان دوژاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنفرانسێکی ڕوژنامەوانیدا، داواکاری کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی تورکیا لەسەر عەفرین بوو.

دوژاریک، ڕایگەیاند: ''دەبێ تورکیا چالاکییە سەربازییەکانی لە عەفرین ڕاگرێت. چەندەی شەڕ و ئاڵۆزی زیاتر بێت و گەشە بکات، ئەوەندەش لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆڤییەکاندا کێشە درووست دەبێ''.

دوژارریک، وتی: بەهۆی شەڕی عەفرین و غوتەی ڕۆژهەڵات، هاووڵاتیانی سیڤیل ناچار بە کۆچکردن و بەجێ‌هێشتنی ماڵ و حاڵی خۆیان دەبن. چەندەی زیاتریش درێژە بکێشێ، ئێش و ئازارەکان زیاتر دەبێت.

ستێڤان دوژاریک، نەیشاردەوە کە بەهۆی شەڕی نێوان لایەنەکانەوە، فەرق و جیاوازی و هەڵاواردن ڕووی لە زیادبووندایە.