هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی بۆمبی له ناوه‌ندی گشتیی پارتیی چه‌پی ئه‌ڵمانیا كرا
ماوه‌یه‌كه مه‌ترسیی تێرۆری ڕاستڕه‌وه‌كان له ئه‌ڵمانیا زیادی كردووه. گرووپێكی نوێ-نازی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی بۆمبی له دژی ناوه‌ندی گشتیی پارتیی چه‌پی ئه‌ڵمانیا كرد.
ماوه‌یه‌كه مه‌ترسیی تێرۆری ڕاستڕه‌وه‌كان له ئه‌ڵمانیا زیادی كردووه. گرووپێكی نوێ-نازی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی بۆمبی له دژی ناوه‌ندی گشتیی پارتیی چه‌پی ئه‌ڵمانیا كرد.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نامه‌یه‌كی پۆست به ئیمزای «Combat 18» كه گرووپێكی نوێ-نازییه بۆ ناوه‌ندی گشتیی پارتیی چه‌پی ئه‌ڵمانیا له به‌رلین نێردرا. له نامه‌كه‌دا هاتووه، بۆمبێك له ناوه‌ندی گشتیی پارتیی چه‌پ جێگیر كراوه.
به‌رپرسانی پارتیی چه‌پ پۆلیسی ئه‌ڵمانیایان ئاگادار كرده‌وه و له ماوه‌یه‌كی كورتدا پۆلیس گه‌یشته ناوه‌نده‌كه و ده‌ستی به گه‌ڕان و پشكنین كرد. نزیكه‌ی ٥٠ خه‌باتكاری پارتیی چه‌پ له بیناكه برانه ده‌ره‌وه. به‌هۆی هه‌واڵی هێرشی بۆمبی، جێگری سه‌رۆكی گشتیی پارتیی چه‌پ مارتینا ڕێننه‌ر كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی به‌تاڵ كرده‌وه كه بڕیاربوو ئه‌مڕۆ سازی بكات.
s.m