هێرشەکانی دارفوور زیاتر کاریگەری لەسەر منداڵان دروست دەکات

لە سوودان لەگەڵ ئەوەی دیکتاتۆری ئەلبەشیریش کۆتایی هات، بەڵام هێرشی قڕکردنی دارفوور بەردەوامە. ئەو هێرشانەش کاریگەری زۆر لەسەر منداڵان دروست دەکات.

لە هەرێمی دارفووری سوودان کە لە ساڵی ٢٠٠٣ دا مەسیحیەکان کۆمەڵکوژکران، هەفتەی ڕابردوو لە ماستەریە هێرشێک ئەنجامدرا و بە دەیان کەس کوژران.

هێرشەکان بە بیانۆی ئایینی و ئەتنیکی ئەنجام دەدرێن و کاریگەری زۆر خراپ لەسەر نەوەی نوێ دروست دەکات.

بەپێی زانیاریەکانی رێکخراوی سەیڤ زە چڵدرن لە دارفوور کە ژمارەی دانیشتووانی ٥٠٠ هەزار کەسە بەهۆی هێرشەکان ١٤ هەزار منداڵ لە مافی تەندروستی و تێربوون دوورن.

دوای هێرشی ماستەریەش ١٠ هەزار کەس کۆچیان کردووە و هەزار کەسیش بۆ وڵاتانی دراوسێ ئاوارە بوون.

عومەر ئەلبەشیر ٣٠ ساڵ بەردەوامی بە دیکتاتۆری خۆیدا و لە دارفوور بە سەدان هەزاری کەسی کوشت. بەپێی رێکخراوی سویڤ زە چڵدرن ملیۆنێک و دووسەد هەزار منداڵ لەناو دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین.

ف.ق