هەزاران کەس لە فەرەنسا بۆ کەش و هەوا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

لە سەرتاسەری فەرەەنسادا ٨٠ خۆپیشاندان بۆ کەش و هەوا ئەنجامدرا. لە خۆپیشاندانەکەى پاریسدا ١٤ هەزار و ٥٠٠ کەس بەشدار بوو بوون.

چالاکییەکان بە دروشمی "هێشتا درەنگ نییە" بەڕێوەچوون. خۆپیشاندانەکانیش نەک تەنها لە فەرەنسا، بەڵکو لە سویسرا، لوکسەمبورگ و بەلجیکاش بەڕێوەچوون.

لە سەرتاسەری فەرەنسا ٨٠ خۆپیشادان بۆ کەش و هەوا رێکخرا و هەزاران کەس بەشدارییان لە خۆپیشاندان و چالاکییەکان بۆ پاراستنى کەش و هەوا و ژینگە کرد.

خۆپیشاندانەکەى شاری پاریستى پایتەختى فەرەنسا بە بەشداریى ١٤ هەزار و ٥٠٠ کەس بەڕێوەچوو. لە شارەکانى مارسیلیا، بۆردو، ستراسبۆرگ، رێنییە، لیل، گرینۆبل، لیۆن و ریمس بە بەشداریى هەزاران کەسی تر خۆپیشاندان بۆ کەش و هەوا ئەنجامدران.

چالاکوانەکان رایانگەیاند، رێوشوێنە کەم و بچووکەکانى دەسەڵاتداران بەشی پاراستنى کەش و هەوا و ژینگە ناکات، بۆیە دەبێت سیستم بگۆڕدرێت.

خۆپیشادان و چالاکییەکان لەلایەن هاووڵاتییان، رێکخراوەکانى کۆمەڵی شارستانی، لایەنە سیاسییەکانەوە رێکخرابوو. لە خۆپیشاندانەکەی پاریس دا پۆستەرێک بە دروشمی "ئێمە سیستم دەگۆڕین، نەک کەش و هەوا" بەرز کرابوویەوە.

رۆژی ٨ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ خۆپیشاندانێکى تر بۆ داکۆکی لە کەش و هەوا و ژینگە رێکخرابوو. لەو چالاکییەدا لە سەرتاسەری فەرەنسا ١١٥ هەزار کەس بەشداریى خۆپیشاندانەکان بوو بوون و لە شاری پاریسیش خۆپیشاندانەکە بە بەشداریى ٥٠ هەزار کەس بەڕێوەچوو بوو.

ر.م