٢٥١٤ ڤایرۆسی نوێ دۆزرانەوە

زانایانى ئەمریکا لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر جەستەى مرۆڤ و ئاژەڵ زیاتر لە ٢٥٠٠ ڤایرۆسی نوێ و جۆراوجۆری تریان دۆزیەوە. لەبارەى بەشێکى زۆری ئەو ڤایرۆسانەوە زانیاری لە بەردەستدا نین.

دکتۆر کریس بوک لە ویلایەتى میرلاندی ئەمریکا لەگەڵ تیمەکەیەیدا، کە لێکۆڵینەوە بۆ پەیمانگەی نیشتمانیى شێرپەنجە دەکەن لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیاندا ٢٥١٤ ڤایرۆسی نوێیان دۆزییەوە. پسپۆڕانی (DNA) لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر خانەکانى مرۆڤ و ئاژەڵ بووە و کاتێک بە دواى ئەو ڤایرۆسانەدا گەڕاون، کە دەبنە هۆکاری شێرپەنجە، ئەو ڤایرۆسە نوێیانەیان دۆزیوەتەوە.

٦٠٩ ڤایرۆس لە کۆی ئەو ٢٥١٤ ڤایرۆسە هاوشێوەی هیچ یەک لە ڤایرۆسەکانى پێشوتر نین. ڤایرۆسی گروپی (CRESS) گەورەترین جۆری ئەو ڤایرۆسە تازە دۆزراوانەیە.

چاوەڕێ دەکرێت زیاتر لە ١٠٠ ڤایرۆس لەو ڤایرۆسانە بۆ مرۆڤ مەترسیدار بوون.

دواى ئەوەى لە چین ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبوویەوە لێکۆڵینەوە لەسەر ڤایرۆسەکان زیاتر بوون و ڤایرۆسەکان زیاتر بوونەتە بابەتى رای گشتی.

ژ.ت