پارلەمانی کانتۆنی نوشتال ; پشتیوانی لە عەفرین دەکات
پارلەمانی کانتۆنی نوشتالی وڵاتی سویسرا، ڕایگەیا:"وێڕای پشتیوانیکردنمان لە عەفرین، بانگی لە تورکیا دەکەین هێرشەکانی بۆ سەر عەفرین ڕاگرێت".
پارلەمانی کانتۆنی نوشتالی وڵاتی سویسرا، ڕایگەیا:"وێڕای پشتیوانیکردنمان لە عەفرین، بانگی لە تورکیا دەکەین هێرشەکانی بۆ سەر عەفرین ڕاگرێت".
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، پارلەمانی کانتۆنی نوشتالی سویسرا کۆبوویەوە و تێیدا، مژاری عەفرین و هێرشەکانی سەری خستە بەرباس و گفتوگۆ. پارلەمانەکە بە زۆرینەی دەنگ وێڕای ئەوەی پشتیوانی خۆی بۆ عەفرین و گەلەکەی و بەرخۆدانەکەی دەربڕی، بەتوندی هێرشە داگیرکاریەکەی تورکیاشی بۆ سەر عەفرین و بە ئامانج گرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی سەرکۆنە کرد.
هاوکات بۆ ئەوەی پارلەمانی فەدراڵی سویسرا لە دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین کۆببێتەوە و بکەوێتە نێو هەوڵ و تەقەلاوە، ۱٥ پارلەمانتاری پارلەمانی نوشتالی گەڵاڵە پێشنیارێکیان خستەڕوو. گەڵاڵەپێشنیارەکە لە کۆی ۱۱۳ پارلەمانتار، ۹٨ یان بە بەڵێ و ۲ شیان بە نا دەنگیان پێدا و ۱٤ پارلەانتاریش بێلایەنییان هەڵبژارد و بەو شێوە ڕەوانەی پارلەمانی فەدراڵی کرا.
ئەمەو پارلەمانتارانی نوشتالی داوایان کرد ژیانی مەدەنیەکانی عەفرین پارێزراو بێت و داواش لە ڕژێمی تورکیا کرا، هەرچی زووە هێرشەکانی بۆ سەر عەفرین ڕاگرێت. بانگیش لە حکومەتەکانی کانتۆنەکان و حکومەتی فەدراڵی سویسرا کرا، لە بەرامبەر هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین هەڵوێستی هەبێت و بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد ڕۆڵ بگێڕێت.
هـ.هـ