پۆمپیۆ داواى ئازادکردنى هاووڵاتییەکى تری ئەمریکیى لە تورکیا کرد

مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا داواى لە حکومەتى تورکیا کرد کارمەندی دیپلۆماتیکى ئەمریکا "بە خێرایى" ئازد بکات.

مایک پەمپیۆ لەبارەى ئازادکردنى قەشە ئەندریو برونسۆن، کە لەلایەن تورکیاوە بە تاوانى قورس دادگایى کرابوو لێدوانێکى بڵاوکردەوە.

پۆمپیۆ لە ئەکاونتى تویتەرەکەى لەبارەى ئازادکردنى برونسۆنەوە نووسیویەتى "بۆ ئەمریکا رۆژێکى گەورەیە. هاووڵاتییەکى تری ئەمریکى ئازاد کرا. ئێمە دەستگیرکراوەکانى تر دەگەڕێنینەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان".

پۆمپیۆ ئەوەشى نووسیوە "با جیهان بزانێت سەرۆکى ئەمریکا و وەزیرى دەرەوەی ئەمریکا کار دەکەن بۆ ئازادکردنی ئەو دەستگیرکراوە بێتاوانەی تر تاوەکو بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان".

ر.م