چالاکییەکانى ئیدانەکردن پێش سەردانەکەى ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا بەردەوامە

پێش ئەوەى ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بڕوات بۆ ئەڵمانیا، کوردستانیان و دۆستەکانیان چالاکیى ئیدانەکردنی ئەردۆغان و پێشوازیکردن لە ئەردۆغانیان دەستپێکرد.

پێش سەردانەکەى رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەڵمانیا، لە چەندین شاری ئەڵمانیا چالاکیى ئیدانەکردنى ئەردۆغان و گەشتەکەی بەڕێوەچوون.

مانهایم

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری مانهایم کۆبوونەوە و سەردانى ئەردۆغانیان بۆ ئەڵمانیا ئیدانەکرد. لە چالاکییەکەدا ناڕەزایەتى بەرامبەر بە سەردانەکەى ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا و سیاسەتەکانى ئەڵمانیا خرایەڕوو. لە چالاکییەکەدا دروشمى "مێرکل دابینى دەکات، ئەردۆغانیش بۆردومانی دەکات" بەرزکرایەوە.

نورنبێرگ

لە گۆڕەپانی وەیبەر ترومیى شاری نورنبێرگ کوردستانیان و دۆستەکانیان ناڕەزایەتییان لە دژى سەردانەکەى ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا خستەڕوو. رێکخستنە شۆڕشگێڕەکان و دیموکراتەکانی ئەڵمانیا بەشداریى چالاکییەکەیان کرد. چالاکوانەکان لە وتەکانیاندا رایانگەیاند، ئەڵمانیا چەک بە تورکیا دەفرۆشێت، بۆیە ئەڵمانیاش بەشی هەیە لە داگیرکردنى عەفریندا.

شتوتگارت

لە شاری  شتوتگارتی ئەڵمانیا چادر هەڵدرا. ئەو ئەڵمانییانەى کە چوون بۆ سەردانى چادرەکە ناڕەزایەتییان لە دژی سەردانەکەى ئەردۆغان بۆ وڵاتەکەیان خستووەتەڕوو. هاووڵاتییانى ئەڵمانیا رایانگەیاندووە، بەهۆی دۆخی تورکیاوە نایانەوێت گەشتیش بۆ تورکیا بکەن.

چالاکوانەکان داوایان لە چالاکوانەکان و هاووڵاتییانى ئەڵمانیا و کوردستانیان و دۆستەکانیان کرد کە رۆژی شەممە بەشداریى چالاکییەکى تری ئیدانەکردنی سەردانەکەى ئەردۆغان بکەن و کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.

ر.م