ڕووسیا ؛ ڕێگەی بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غوتەی ڕۆژهەڵات نەدا

بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غوتەی ڕۆژهەڵات، پێشنیارنامەیەک ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرا، بەڵام پێشنیارنامەکە لەلایەن ڕووسیاوە ڕەتکرایەوە.

هەردوو وەڵاتی سوێد و کوێت، پێشنیارنامەیەکیان سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غوتەی ڕۆژهەڵات پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد، بەڵام ڕووسیا پێشنیارنامەکەی ڕەتکردەوە. بەپێی ئەو پێشنیارنامەیە کە ڕووسیا ئاستەنگی بۆ درووست کرد، دەبوو بەلانیکەمەوە بۆ ٣٠ڕۆژ ئاگربەستێکی مرۆیی بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەو ناوچەیە ڕاگەیەنرابا.

زانرا کە ڕووسیا، ئەو پێشنیارنامەیەی وەکوو شتێکی کە "جێگەی پەسەند کردن نییە"، بەناو کردووە.

چاوەڕوان دەکرێت کە پێشنیارنامەکە ئەوڕۆ بخرێتە دەنگ دانەوە.