ڕۆبن: وشەی تیرۆر زیاتر لە تورکیا دەوەشێتەوە

مایکڵ ڕۆبن یەکێک لە بەرپرسەکانی پێشووی پنتاگون و لێکۆلەر داوای کرد چاو بە هەبوونی پەکەکە لە لیستی تیرۆردا بخشێنرێت و وتی،"پێناسەی تیرۆر لە پەکەکە زیاتر لە تورکیا دەوەشێتەوە."

دکتور مایکڵ ڕۆبن کە لە ئینیستیتوی ئامەریکان ئینتەرپرێس لەسەر لێکۆلینەوەکانی بەردەوامە، ساڵەکانی ٢٠٠٠ لە وەزارەتی بەرگری (پنتاگون) کاری کردبوو. ڕۆبن داوای کرد ئەمریکا سەرلەنوێ چاوێک بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ کورد و دەوڵەتی تورکدا بخشێنێت و بانگەوازی ئەوەی کرد کە تاوانباری تیرۆر سەرلەنوێ شیکردنەوەی بۆ بکرێت.

'زانیاریەکانی تورکیا هەموویان قێزەونن'

ڕۆبن بۆ ئاژانسی نۆرس پرێس قسەی کرد و وتی،"پێویستە ئەمریکا بە زوترین کات شیکردنەوە بۆ پەکەکە بکات کە لەناو لیستی تیرۆردایە. ئەو زانیاریانەی تورکیا لەبارەی پەکەکەوە بە ئەمریکای دەدات، هەمووی درۆیە و سەختەن. ئەو زانیاریانەی کە لە لایەن هەواڵگری تورکەوە پێشکەش دەکرێن هەمووان قێزەونن. پێویستە سەرلەنوێ ئەمریکا شیکردنەوەی بۆ بکات."

ڕۆبن ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی حەماس لە فەڵەستین دەیکات و ئەوەی چەتەکانی داعش لە سوریا و عێراق کردیان تیرۆرە و وتی،"بەڵام ئەو کارانەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە سوریا دەیکات، پیشانی دەدات کە پرۆپاگاندەی تورکیا چەندین ساڵە درۆیە کە من و حکومەتی ئەمریکاش پێشتر ئەوەمان قبوڵ کردبوو."

'کورد دوژمن یان تیرۆریست نین'

مایکڵ ڕۆبن ئاماژەی بە خەباتی کورد کرد لەدژی توندوتیژی لە سوریا و وتی،"کورد هاوبەشی ئەمریکان کە خاوەن یەک ئامانجن. کورد دوژمنی ئەمریکا و تیرۆر نین."

'پێناسەی تیرۆر زیاتر لە تورکیا دەوەشێتەوە'

ڕۆبن ئاماژەی بە قێزەونی و درۆکانی تورکیا کرد کە وەک زانیاری بە ئەمریکای دەدات و داوای کرد ئەمریکا سەرلەنوێ پەیوەندیەکانی لەگەڵ تورکیا داڕێژێتەوە و وتی،"ئەندامی ناتۆ بێت یان نە، پێناسەی سپۆنسەری تیرۆر لە پەکەکە زیاتر لە تورکیا دێت."

'جێفری گلۆپی سەوزی بۆ پاکتاوی نەژادی داگیرساند'

ڕۆبن باسی ڕۆڵی جێمس جێفری نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لە داگیرکردنی گرێ سپی و سەرێکانیدا کرد و جێفریی تاوانبار کرد بەوەی زۆر جار پەیوەندی قێزەونی لەگەڵ تورکیا هەبووە و وتی،"تورکیا بە ناوی هەرێمی ئارام، داگیرکاری ئەنجام دەدات و وتی،"جێفری نە تەنها گلۆپی سەوزی بۆ پاکتاوی نەژادی هەڵگیرساند، بەڵکو ڕێی بۆ ئەردۆغان خۆش کرد کە سنورەکانی تورکیا بگۆڕێت."

باسی ئەوەشی کرد کە کردەوەکانی جێفری سوودیان بۆ ڕووسیا، ئەسەد و داعش هەیە.

'مافی کوردە کە جارێکیتر متمانە بە ئەمریکا نەکەن'

ڕۆبن بە توندی ئەمریکا ڕەخنە کرد کە بۆ سیاسەتە قێزەونەکانی تورکیا، گەلی کوردی بەتەنها بەجێ هێشت و وتی،"سەرۆکێکی ئەمریکا دەتوانێت ئەو سیاسەتە بگۆڕێت بەڵام مافی گەلی کورد هەیە کە جارێکیتر متمانە بە ئەمریکا نەکەوە."

ف.ق