ڕۆژ بە ڕۆژ دارستانەکانی ئەمازۆن زیاتر لەناودەچن

لە بەڕازیل ڕۆژ بە ڕۆژ دارستانە گەورەکانی ئەمازۆن لەناودەچن. لەچاو مانگی ڕابردوو ڕێژەی لەناوچوونی دارستانەکان بووەتە دووئەوەندە.

دارستانەکانی ئەمازۆن کە وەک 'جگەری سپی جیهان' دەناسرێت، دوو لەسەر سێی لە بەڕازیلە. لەم ساڵانەی دواییدا ڕۆژ بە ڕۆژ دارستانەکان لەناودەچن. بە پێی لێکۆلینەوەی ئینستیتوی لێکۆلینی فەزایی نێودەوڵەتی، ڕێژەی لەناوچوونی دارستانەکان لە مانگی کانونی دووەم ٢٠٢٠ لەچاو مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٩، ١٠٨% زیادیکردووە.

بە پێی ئامارەکان مانگی ڕابردوو ٢٨٠ کیلۆمەتر لە دارستانەکان سووتاون. بە پێی ئاماری ئینستیتوی لێکۆلینی فەزایی نێودەوڵەتی لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٧دا ٥٨ کیلۆمەتر، لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٨ دا ١٨٣ کیلۆمەتر و لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٩ دا ١٣٦ کیلۆمەتر لە دارستانەکان لەناوچوون.

دوای هەڵبژاردنی جایر بۆلسۆنارۆ وەک سەرۆکی بەڕازیل، کە کەسێکی نەژادپەرستە، لەناوجوونی دارستانەکان زیاتر بووە. لەبەرانبەر سەرۆکی نوێ کە گوێ بە لەناوچوونی دارستانەکان نادات، ناڕەزایی توند پیشان دەدرێت.

ف.ق