هەمیشە بۆ ئاشتی ئامادەین و دژی شەڕین پێویستە لە جێی شەڕ ئاشتی بێت.
دوای ئەوەی مەمەد ئۆجالان برای ڕێبەری لەی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ، لە 12 ی ئەم مانگەدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی زیندانی دورگەی ئیمراڵی کرد و چاوی بە ڕێبەر ئۆجالانی برای کەوت ، لە چاوپێکەوتنێکیدا
لەگەل ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا ناوەڕۆکی دیدارەکەی و پەیامی ڕێبەر ئۆجالانی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کردووە.
محەمەد ئۆجالان دەڵێت "کاتێک چاوم بەم ئۆجالانی برام کەوت یەکەم قسەی پرسیارکردنی ڕۆژەڤەکانی وڵاتی بوو و منیش وەک هەر جارێکی دیکە
پێم وت: سێ ڕۆژەڤ و تەوەر هەیە، تەوەری سەرەکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە، تەوەری دووەم ئۆپەراسیۆنی پەنجەیە کە لە باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێت ، تەوەری سێهەمینیش کێشەی ڕێکخراوەکانە ، فشار دەخرێتە سەر گەل ، هەروەها گەلیش لە تەندروستیت دەپرسن.
لە بارەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە ڕێبەر ئۆجالان وتوویەتی : "پێویستە ئاشتی پێشبخرێت، ئەگەر تورکیاش بچێتە ناو سوریاوە، ئەوە بە واتای
چارەسەری نایەت، پێویستە ئاڵۆزییەکان بە دیموکراسی چارەسەر بکرێن، هیچکات بە ناکۆکی بە شەڕ چارەسەر ناکرێت، ئێمە بۆ ئاشتی ئامادەین و دژی شەڕین.
تورکیا بێ هاوکاری باشوری کوردستان ناتوانێت هیچ ئامانجێک بپێکێت
محەمەد ئۆجالان ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە لەسەر یەکێتی گەلی کورد ڕێبەر ئۆجالان پێیڕاگەیاندووە: "تورکیا بەبێ هاوکاری باشوری کوردستان هەرگیز ناتوانێت سەرکەوتوو بیت، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەکان بۆ یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد هەوڵەکانیان چرتر بکەنەوەو دوور بکەونەوە لە هێڵی داگیرکەران و لە بەرژەوەندی نیشتمان و خاک سیاسەت بکەن ".
دەبێت هەدەپە لەناو خەڵک بن و خەزمەتیان بکەن
لە درێژەی قسەکانیدا ڕیبەر ئاپۆ لە ڕێی محەمەدی برایەوە پەیامێکشی ئاڕاستەی هەدەپە کردووە کە ئەمە ناوەڕۆکەکەیەتی: "ئەگەر وەک ئێوە لە دەرەوە بوومایە، کۆڵانەکانی وڵاتم پاک دەکردەوە، بۆیە دەبێت پەرلەمانتارەکانتان 24 کاتژمێر لەناو خەڵک بن، پارت واتە ڕێکخراوی گەورەی هەرە دیموکراتیک، پێویستە خزمەتی خەڵک بکات ، لەبەرئەوەی گەل ئیرادەی خۆی داوەتە دەستی ئێوە ، پێویستە ئێوەش خزمەتکاری گەل بن ".
ه.ه