کۆربین؛ داوای کۆتایی پێهێنانی هێرشەکانی تورکیا بۆسەرعەفرین ئەکات

جێرمی کۆربین، سەرۆکی پارتیی کرێکارانی بەریتانیا، خوازیاری ڕاوەستاندنی بەپەلەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین بوو.

 

جێرمی کۆربین، دەربارەی پەلاماری داگیرکەرانەی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین، بە ڕاگەیەنراوێک، ئاشکرای کرد کە؛ ''ئەوان دەیانەوێ کە دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی خۆی بۆسەرعەفرین ڕاگرێت. ئەوان وەک پارتیی کرێکاران دژی ئەو هێرشانەن و پێویست دەکات هێزە دەرەکییەکان واز لە دەستیوەردان لە سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا بێنن''.

هەروەها کوربین، ڕایدەگەیەنێت: ''پێویستە هەموو ماف و ئازادییەکان بۆ گەلی کورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابین بکرێت هەتا بتوانن ژیانێکی ئاسوودە و شایستەیان هەبێت و نابێ لەبەردەمیان کۆسپ و تەگەرە درووست بکرێت".