کوردستانیان لە بەردەم بینای نەتەوەیەکگرتووەکاندا کۆبونەوە

کوردانی دانیشتوی ژنێف و دەوروبەری لە بەردەم بینای نەتەوەیەکگرتووەکاندا کۆبونەوێکیان ڕیکخست ، لەو کۆبونەوەدا هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەرعەفرین شەرمەزارکرا وهاوکات داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا کە لەهەمبەرهێرشەکانی سوپای توریا بێدەنگی بشکێنن.

دوابەدوای ئەوەی کە سوپای تورکیا کاروانی هاوڵاتیانی جەزیرە، فورات،ڕەقا و شەنگالی کردە ئامانج ولە ئەنجامدا ژمارێک شەهید وبرینداری لێکەوتەوە، کوردستانیان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕێن لەهەمبەر ئەو کردەوەی سوپای تورکیا  لەبەردەم  بینای نەتەوەیەکگرتووەکان لەشاری ژنێف-ی سویسرا کۆبونەوە.

خۆپیشاندەران بە دروشم دان هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەریان شەرمەزارکرد و داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە لە دژی ئەو تاوانانەی سوپای تورکیا هەڵوێست بنوێنن.