کوردستانیانی هه‌نده‌ران به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانیان بۆ پشتگیریی عه‌فرین
لە چەندین وه‌ڵاتی ئەورووپا کوردستانیان و دۆستانیان جارێكی دیكه بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و پشتیوانی لە بەرخۆدانی عەفرین ڕژانه‌وه مه‌یدانه‌كان.
لە چەندین وه‌ڵاتی ئەورووپا کوردستانیان و دۆستانیان جارێكی دیكه بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و پشتیوانی لە بەرخۆدانی عەفرین ڕژانه‌وه مه‌یدانه‌كان.
لە وه‌ڵاتانی سوێد، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، ئیتاڵیا، فەڕەنسا، نەمسا، دانمارك، نه‌رویج و سویسرا، کوردستانیان و دۆستانیان به چالاكی جۆراوجۆر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ریان دژ به عه‌فرین ئیدانه كرد. لەو چالاکییانەدا نوێنەری زۆرێک لە ڕێکخراوە کوردییەکان و چەندین پارتیی سیاسیی ئەورووپا بەشدارییان کرد و بە لێدوان و بەیاننامە پشتیوانی خۆیان بۆ خۆڕاگریی قارەمانانەی گەلی عەفرین پێشان دا. داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد دەربارەی ئەو هێرش و تاوانکارییەی کە دەوڵەتی تورکیا و چەتەکان دژ به خەڵکی عەفرین دەیکەن، بێدەنگی بشكێنن. چالاکان داوا ده‌كه‌ن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دێموکراتخوازان، سۆسیالیست و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی سیڤیل و نێودەوڵەتی پشتیوانیی عەفرین بن.
لە شارەکانی سوێد؛ ستۆکهۆڵم، یۆته‌بۆری، کالمار، هێلسینگبۆرگ، ئۆره‌برۆ و دوورگەی گۆتلاند چالاکیی كوردستانیان به‌ڕێوه‌چوون.
ستۆكهۆڵم؛ كوردستانیان و دۆستانیان له پایته‌ختی سوێد كۆبوونه‌وه و به ڕێپێوان هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرینیان ئیدانه كرد. له چالاكییه‌كه‌دا ئیدانه‌ی هه‌ڵوێستی ڕووسیا كرا و داواش له حكوومه‌تی سوێد، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كرا ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌ر عه‌فرین بوه‌ستێنن.
یۆته‌بۆری؛ گردبوونەوەیەکی جەماوەری به‌ڕێوه‌چوو. لە چالاکییەکەدا چه‌ندین وته پێشكه‌ش کران و ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا توركیا لە دژی عەفرین چەکی قەدەغهكراوی کیمیایی بەکارهێناوە. داواش لە نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا کرا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕاگرن.
هێلسینگبۆرگ؛ لەناوەندی شار خۆپیشاندانێك بەڕێوەچوو و وێنەی ئەو هاوڵاتیانەی کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیدا شەهیدبوون بەرزکرانهوه. لە چالاکییەکەدا ناوەندی كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆکراتی کورد به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و داوای كرد تورکیا لە خاکی عەفرین بچێتە دەره‌وه. هەروەها له چالاكییه‌كه‌دا ئەردۆغان و پۆتین شەرمەزار کران.
کالمار؛ لەم شارەش چالاکییەک ئەنجام درا. به‌ناوی پارتیی سەوز، کەژار و ناوەندی كۆمه‌ڵگه‌ی دێموکراتی، وته پێشكه‌ش كران. لە لێدوانەکاندا کوژرانی خەڵکی سیڤیل بە دەستی چەتەکانی ئەردۆغان ئیدانه کرا و داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرا ڕێگری له هێرشه‌كانی ئەردۆغان بكه‌ن.
ئۆره‌برۆ؛ کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان کۆبوونەوە و بە وتنه‌وه‌ی دروشمەکانی «عەفرین تەنیا نییە» و «بكوژ ئەردۆغان» پشتیوانی خۆیان بۆ عەفرین دەربڕی و ڕایانگەیاند کە هەتا هێرشەکان بەردەوام بن ئەوانیش به‌رده‌وام ده‌بن لە چالاکییه‌كانیان.
دوورگەی گۆتلاند؛ لەم دورگەیە مانگی سوور، ڕێكخراوه‌كانی کۆمەڵگەی سیڤیل و پارتەسیاسییەکان چالاکییەکیان ڕێکخست. لە چالاکییەکەدا ڕەخنەی توند لە نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا گیرا بەهۆی بێدەنگییانەوە له به‌رانبه‌ر داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا و کوشتنی خەڵکی سیڤیل لە عەفرین.
نه‌رویج
ئۆسلۆ؛ لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نه‌رویج، بە سەدان کوردستانی لە وێستگەی ناوەندی شه‌مه‌نه‌فه‌ر کۆبوونەوە و چوونە بەردەم وەزارەتی ناوخۆی نه‌رویج و لەدژی دەوڵەتی تورکیا دروشمیان وتەوە. دواتر ئاپۆڕای گەل بە بەردەم په‌رله‌مانی ئەو وه‌ڵاتەدا چوونە بەردەم بینای وەزارەتی دەره‌وە و لەوێ به‌ناوی نەجەدەکە په‌یامێك پێشكه‌ش كرا.
ستاڤانگه‌ر؛ بە چالاکییەک هێرشه‌كانی دەوڵەتی تورکیا ئیدانه کرا و ڕەخنە لە ده‌وڵه‌تانی ئەورووپا گیرا کە چەک بە تورکیا دەفرۆشن.
میلانۆ؛ لە شاری میلانۆی ئیتالیا لە دژی فاشیزمی تورکیا ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو. پۆلیس دەستی لە ڕێپێوانەکە وەردا. بەڵام ئاپۆرای گه‌ل وه‌ڵامی پۆلیسی نەدایەوە و بەردەوام بوو لە دروشمەکانی بۆ ئیدانه‌كردنی تورکیا و پشتیوانی کردن لە عەفرین.
فلۆره‌نسا؛ لە شاری فلۆره‌نسا-ی ئیتاڵیا، کوردان و ئیتاڵییه‌كان ئیدانه‌ی ئەردۆغان و پۆتین-یان کرد.
پاریس؛ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بە هەزاران کوردستانی و دۆستانیان داگیركاریی دەوڵەتی تورکیایان ئیدانه کرد. چالاکییەکە بە دەستپێشخەری لایەنە ئینتهرناسیۆنالیستەکان، کۆنسەی دێموکراتیی کورد لە فەڕەنسا و پلاتفۆرمی خاوەنداریکردن لە عەفرین بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا داوای ئازادی بۆ ئۆجالان کرا و دروشمەکانی پشتگیری بۆ عه‌فرین گوترانەوە. دوای ڕێپێوانێکی دوو کاتژمێری، خۆپیشانده‌ران لە بەردەم په‌رله‌مانی فەڕەنسا کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا زۆرێک لە نوێنەری ڕێکخراوەکان وته‌یان پێشكه‌ش كرد و داوای شکاندنی بێدەنگیی وه‌ڵاتان لە ئاست دڕندەیی و کۆمەڵکوژییه‌كانی دەوڵەتی تورکیایان كرد.
ئانتیبهس؛ کوردانی دانیشتووی باشووری فەڕەنسا لەم شارە ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا، لە چالاكییه‌كه‌دا داوای پشتیوانی‌یان لە کۆمەڵگەی نیونەتەوەیی کرد بۆ عەفرین.
تۆولۆسێ؛ لەو شارەی فەڕەنسا، کوردستانی و دۆستانیان بۆ عەفرین لە گۆڕەپانی کاپیتۆل کۆبوونەوە و گرووپی چەپ و دژە سەرمایەداریش پشتیوانیان لە چالاکییەکە کرد. لەو چالاکییەدا بەیاننامەیەکی ئه‌نجومه‌نی دێموکراتیی کورد لە فەڕەنسا خوێندرایەوە. هەروەها به‌ناوی پارتیی دژەسەرمایەداریی نوێ، پیرا گرانێت وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. گرانێت، وتی: ئەو تاوانانەی ئەردۆغان لە عه‌فرین ئەنجامی دەدات، دەبێ لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت. وتیشی پێویستە ئەردۆغان لە لایەن دادگه‌ی نێودەوڵەتییەوە دادگایی بکرێت.
لا رۆشێلله؛ زیاتر لە ٢٠٠ کورد لەو شارەی فەڕەنسا کۆبوونەوە و دەستیان بە ڕێپێوان کرد.
سەلێ؛ بە هەزاران کوردستانی ڕێپێوانێکیان سازکرد. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە هەڵدران و دروشمی پشتیوانی بۆ عەفرین وترانەوە.
مانهایم؛ لە مەنهایم-ی ئەڵمانیا هەزاران کەس بە ڕێپێوانێک داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیایان شەرمەزار کرد. لە چالاکییەکەدا دەیان ڕێکخراو بەشدار بوون.
کۆڵن؛ لەبەردەم وێستگەی شه‌مه‌نه‌فه‌ر چالاکییەک ئەنجام درا. لە شارەکانی دورەن و لێڤێرکوزهن-یش کوردان بەشدارییان لەو چالاکییەدا کردبوو. لە کۆبوونەوەکەدا هونەرمەندانی کورد خەلیل غەمگین، چنار دیار و پەیمان گۆرانی و سروودی شۆڕشگێڕییان پێشكه‌ش كرد. هەروەها لە چالاکییەکەدا هاوکاری ده‌وڵه‌تی ئەڵمانیا بۆ تورکیا ئیدانە کرا.
کیل؛ لە کیلی ئەڵمانیا، بە چالاکییه‌ك هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین و کۆمەڵکوژکردنی هاوڵاتیانی سیڤیل ئیدانه کران.
كاسل؛ كوردستانیانی شاری كاسل بۆ پشتگیریی عه‌فرین ڕێپێوانیان سازكرد. هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ریان له‌سه‌ر عه‌فرین ئیدانه كرد.
دیسبۆرگ؛ به پێشه‌نگی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكراتیی كورد و پلاتفۆڕمی خاوه‌نداری كردن له عه‌فرین ڕێپێوانێك به‌ڕێوه‌چوو. پۆلیس مۆڵه‌تی بڵندكردنی ئاڵاكانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌یان نه‌دا، ئاپۆڕای گه‌ل به دروشم وه‌ڵامی ڕێگرییه‌كانی پۆلیسیان دایه‌وه.
برێمهنهافن؛ بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین چالاكییه‌ك به‌ڕێوه‌چوو. خۆپیشانده‌ران ئیدانه‌ی هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیایان كرد ده‌رباره‌ی فرۆشتنی چه‌ك و تانك به توركیا.
ڤییەنا؛ لە ڤییەنا-ی پایتەختی نەمسا، بە سەدان کوردستانی کۆبوونەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تۆرکیایان ئیدانه کرد. کوردان بە پشتیوانی گرووپە ئه‌ناركیست و دژەفاشیستهكانی شارەکە بەرەو باڵیۆزخانه‌ی تورکیا کەوتنەڕێ.
گراز؛ لەشاری گراز-ی نەمسا چالاکییەک بەڕێوەچوو. لە چالکییەکەدا هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ئیدانه كرا و چالاکان پشتیوانیی خۆیان بۆ عەفرین ڕاگەیاند.
دانهاغ؛ لەشاری دانهاغ-ی هۆلەندا، هەزاران کوردستانی بەشداری چالاکیی ڕێپێوان بوون. ڕێپێوانەکە بە کۆبوونەوەیەک کۆتایی پێهات كه تیایدا داوا له وه‌ڵاتانی ئەورووپا كرا هەڵوێست وەرگرن.
ئارنهەیم؛ بە سەدان کەس لەو شارەی هۆڵەندا کۆبوونەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ عەفرین پیشاندا.
لوگانۆ؛ لەشاری لوگانۆ-ی سەر بە کانتۆنی تیسینۆ-ی سویسرا، چالاکییەک بۆ ماوەی ٤٠خولەک بەڕێوەچوو. ئەو چالاکییە لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنانی کوردەوە ڕێکخرابوو.
زوریخ؛ کوردانی دانیشتووی زوریخ-ی سویسرا لە دژی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن تورکیاوە بەردهوام له چالاكیدان. جارێکی دیكه‌ش کوردان و دۆستانیان ڕێپێوان و گردبوونەوەیەکیان ساز كرد و دڕندایه‌تیی دەوڵەتی تورکیایان ئیدانه كرد. خۆپیشانده‌ران سڵاویان ئاراستەی بەرخۆدانی عەفرین کرد و نزیکه‌ی ٣ کیلۆمەتر ڕێپێوانیان كرد. لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە، یەپەژە، یەپەگە و پەیەدە بەرزکرانەوە. هەروەها وێنەی هاوڵاتیانی سیڤیلی عه‌فرین کە بەدەستی تورکیا و چەتەکانی شەهید بوون، پیشاندران.
جگه له ڕێکخراوەمەدەنییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و تورکیا، ڕیکخراوەمەدەنییەکانی سویسرا-ش بەشداری چالاکییەکە بوون. چالاکان ڕایانگەیاند: گەلی کورد لە هەموو شوێنێک ڕووبەڕووی قڕكردن دەبێتەوە. له چالاكییه‌كه‌دا مندالانیش دروشمی «بکوژ ئەردۆغان»یان دەگوتەوە و خەڵکی سویسرا-ش بە چەپڵە پێشوازییان لە چالاکییه‌كه كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، زۆزان کۆبانێ، نوێنه‌ری پەیەدە لە ئەورووپا قسەی بۆ ئامادەبوان کرد و ڕایگه‌یاند: توركیا ده‌یگوت به ٣ کاتژمێر، بەڵام ئەوە ٣٦ڕۆژ تێپەڕیوه و نه‌یانتوانی پێشڕه‌وی بكه‌ن و داگیری بكه‌ن.
کۆبانێ وتیشی: دەوڵەتی تورکیا کە ناتوانێت پێشڕەوی بکات، لەپێش چاوی هەموو جیهان پەلاماری خەڵکی سیڤیل دەدات و كۆمه‌ڵكوژیان دەکات. ناوبراو ڕه‌خنه‌ی له بێدەنگی وه‌ڵاتان ده‌رباره‌ی ئەو هێرشانە گرت ڕایگەیاند: لە عەفرین هەر لە ٧ساڵییهوه هەتا ٧٠ ساڵی بەشدارە لەو بەرخۆدانه‌دا. ئه‌مڕۆ منداڵی ٣ ساڵەی عەفرین-یش دەزانێ کە ئەردۆغان بکوژە و پێی دەڵێن «ئەردۆغان ئێرە خاکی ئێمەیە و ئێمە خۆمان و نیشتیمانەکەمان ڕادەستی تۆ ناکەین.» زۆزان كۆبانێ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، با هەموو کەس بزانێت ئەگەر تەنیا یەک کەسمان بمێنێت، لە به‌رانبه‌ر سوپای تورکیا دەجەنگێت و سەردەکەوێت.
دواتر بە نوێنەرایەتی گەنجان، نەجەدەکە-سویسرا، هەدەکە-ئەورووپا و زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی دیکە لێدوان دران، وتار و به‌یاننامه خوێنرانه‌وه و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
دانمارك
كۆپنهاگن؛ كوردستانیانی دانمارك خاوه‌ندارییان له عه‌فرین كرد و چالاكییان ساز كرد. له چالاكییه‌كاندا سڵاو له به‌رخۆدانی عه‌فرین كرا و ئیدانه‌ی بێده‌نگیی حكوومه‌تی دانماركیان كرد له به‌رانبه‌ر داگیركاریی توركیا له عه‌فرین. به‌شداربوان وته‌یان پێشكه‌ش كرد و وتیان: به فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌رخۆدانی عه‌فرین سه‌رده‌كه‌وێت.
s.m