کۆریای باشور، بە هۆی لافاوەوە زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا

لە کۆریای باشور باران بارین بووە هۆی دروستبوونی لافاو و لە ئەنجامدا تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەسیش بێسەروشوێنن.

لە سەرەتای مانگی ئابەوە لەو وڵاتە بارانێکی بەردەوام دەبێت، بە شێوەیەک کە بووەتە هۆی دروستبوونی کارەساتی گەورە.

بە پێی زانیاریەکان لە ئەنجامی لافاوەوە تا ئێستا ژمارە ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٣٠ کەس.

بە پێی لێدوانێکی وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە، نیوەی قوربانیەکان، لە سێ رۆژی دواییدا گیانیان لەدەستداوە. تا ئێستا جگە لەو ژمارەیەی گیانیان لەدەستداوە، ١٢ کەسیش بێسەروشوێنن. هاوکات ٦٠٠ هەزار کەسیش بە هۆی کارەساتی لافاوەوە ماڵەکانیان چۆڵ کردووە.

چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا رێژەی باران بارین لەو وڵاتە زیاد بکات.

ز.ش