گراهام: ترامپ دڵنیای کردینەوە کە کشاندنەوەی هێزەکان لە سووریا دوا دەخات

بەهۆی زۆربوونی ناراەزیەتییەکان، دەوترێت کە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕەزامەندی خۆی نیشان داوە کە تا لەناوچوونی یەکجاری داعش هێزەکانی لەسووریا بمیننەوە.

سەرۆکی وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەکاتێکدا کە شەڕ لەدژی داعش بەردەوامە لە ناکاو بڕیاری کشاندنەوەی هێزەکانی لەسووریا دەکرد، هاوکات وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وهەمیش ئەندامانی حیزبەکەی نارەزایەتی خۆیان لەهەمبەر ئەو بڕیارە نیشاندا.

یەکێک لەو کەسانە کە بەتووندی لەبەرانبەربڕیارەکەی ترامپ وەستایەوە لیندسی گراهام بوو.

'تێدەکات کە دەبێت ە ئێمە ئەوکارە تا کۆتایی درێژبدەین'

لیندسی گراهام، سیناتۆری باڵای ئەمریکا، کە ئەندامی دەستەی هێزە چەکدارەکانە لە ئەنجومەنی پیران، دوای دیدارەکەی لەگەڵ ترامپ ڕایگەیاند، پێشتر نیگەران بووم لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، بەڵام ترامپ دلنیای کردینەوە کە هەتاکۆتایی هاتنی یەکجارەکی داعش هێزەکانی ئەمریکا لەسووریا دەمێننەوە.

' ئێمە بە هۆشیارییەوە کشاندنەوەکەمان دوادەخەین'

لیندسی گراهام سیناتۆری باڵای ئەمریکا، لەسەر نیگەرانییەکانی لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری سووریا، لەگەڵ دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کۆبووەوە.

لەسەرهەمان بابەت گراهام ئەمڕۆ لەگەڵ ترامپ کۆبووەوە، لە دوای کۆبوونەوەکە ڕایگایاند، هێشتا لەهەندێک بابەتدا بۆچوونی لەگەڵ ترامپ جیاوازە، ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر نیگەران بووە لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، بەڵام لەو کۆبووەنەوەیە ترامپ دڵنیای کردوونەتەوە کە هێزەکانی ئەمریکا لە کات و ساتێک لە سوریا دەکشێتەوە کە دڵنیا بێت لەوەی، "داعش بە تەواوی تێکشکاوە، ئێران ئەو بۆشاییە پڕناکاتەوە، هاوپەیمانە کوردەکانی ئەمریکا پارێزراوبن".