هەپەگە: هاوڕێمان دەلال زانیار شەهید بوو

هەپەگە ئاماژەی بەوەدا کە گەریلا دەلال زانیار لە ٢٣ی ئاداردا شەهید بووە و وتی: "بە هەڵوێستی خاکیانە، بە پسۆرییە سەربازییەکەی و تۆکمەیی ئایدۆلۆژییەوە بووە میلیتانێکی بەهێز."

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:

"هاوڕێمان دەلال زانیار لە ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٤دا لە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو.

هاوڕێمان دەلال وەک شوێنپێ هەڵگری دەلال ئامەدان لە قەندیل خۆی گەیاندە چیا ئازادەکان، لە هەر گۆڕەپانێکدا کە لێ مابێتەوە و هەر کارێکی کردبێ، بووە جێگەی هیوا و مۆراڵ بۆ دەوروبەری. لە چەندین گۆڕەپانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا پراکتیکی کرد، بە هەڵوێستی خاکیانەی خۆی بە پسۆرییە سەربازییەکەی و تۆکمەیی ئایدۆلۆژییەوە بووە میلیتانێکی بەهێز. هەموو کاتێک لەناو لێگەڕێنی ئازادیدا بوو، ئەو سنورەی بۆی دیاریکرابوو قبوڵی نەکرد و بە بڕیاردارییەوە خۆی دەخستە لایەنی ئازادییەوە.

بەڵێنمان دووبارەدەکەینەوە تێکۆشانی ئازادی کە هاوڕێمان دەلال ڕادەستیکردووین، لە کەسێتی دەلالدا بە تێکۆشانێک کە شایەنی هەموو شەهیدانمان بێت بەسەربخەین. سەرساغی خۆمان بۆ تەواوی خەڵکی وڵاتپارێزی کوردستان و لە سەرویی هەموویەوە بۆ بنەماڵەی هاوڕێمان دەلال دەخوازین.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان دەلال بەم شێوەیە:

ناسناو: دەلال زانیار

پاشناو: چیمەن یلدز

شوێنی لە دایکبوون: ئامەد

ناوی دایک-باوک: زینەت-شاکیر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٤ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا."

***

***